بە فەرمی فلاگشیپێکی نوێ لە لایەن کۆمپانیای ZTE ـەوە بە ناوی Nubia Z30 Pro ڕاگەیاندرا بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 و سێ کامێرای 64 مێگاپێکسڵی و ڕوونمای 144 هێرتز، کە تایبەتمەندییەکانی زۆرتر لە مۆبایلی ZTE Axon 30 Ultra دەکات
ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە خۆ دەگرێت لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز، هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی +HDR10 دەکات
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX686 و بە تایبەتمەندی OIS، دووەم کامێرا کە تایبەتە بە گۆشە فراوان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و سێیەمین کامێرا ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە هاوێنەیەکی درێژتری 35mm
کامێرای دوور بینی بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت کە 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 50 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ لە خۆ دەگرێت
چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت و 16 گێگابایت بەردەست دەخرێت و ڕووکاری nubia UI 9.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 4,600 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات
بە ڕەنگی سیلڤەر و ڕەش بەردەست دەخرێت و نرخی بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت 777 دۆلار و نرخی بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت 840 دۆلار و نرخی بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت 932 دۆلار دەبێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3oykLDO
via IFTTT