گووگڵ و سامسۆنگ هەردوو سیستەمی Wear OS و Tizen تێکەڵ دەکەن

 

گووگڵ سامسۆنگ تاوەکو دێت هاوبەشییان چڕ تر دەبێتەوە، ئەمڕۆ لە میانەی کۆنگرەی Google I/O 2021 ـدا گووگڵ و سامسۆنگ ڕایانگەیاند سیستەمی بنچینەیی Wear OS ـی کۆمپانیای گووگڵ تێکەڵ دەکەن لەگەڵ سیستەمی Tizen کە چەندین ساڵە سامسۆنگ لە کاتژمێرە زیرەکەکانیدا بەکاری دەهێنێت، ئێستاش پلاتفۆرمەکە هەر بە “Wear” ناودەبرێت هەرچەندە لەوانەیە ئەوە ناوی کۆتایی نەبێت

سوودەکانی ئەم تێکەڵ کردنە بریتی دەبێت لە باش بوونی بەرچاوی تەمەنی پاتری، 30% خێراتر کردنی کردنەوەی ئەپەکان، هەروەها نەرم تر و خۆشتر بەکار هێنان و دەست لێدانی ئەنیمەیشنەکان، هەروەها کارەکە بۆ گەشەپێدەران باشتر و ئاسانتر دەکات بە یەک ناوەندی سیستەمی وەگەرخەڕ بۆ پلاتفۆرمی ئەندرۆید درووست دەکات

سامسۆنگ پشت ڕاستی کردەوە کاتژمێری زیرەکی داهاتووی کۆمپانیاکە کار بەم سیستەمە تێکەڵەیە دەکات، هەروەها ئامێرە ‘ئاست بەرزەکان(تایبەتەکان) (premium)’ ـەکانی کۆمپانیای Fitbit ـیش کار بەم سیستەمە تێکەڵەیە وەگەرخەڕە دەکەن لە داهاتوودا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3tXBH7X
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە