لە سەرەتای مانگی 5 ئەمساڵ ئێنتێڵ نەوەی یازدەهەمی لە زنجیرەی ‘H’ بۆ لاپتۆپە بەهێزەکان ڕاگەیاند، ئێستا و لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئێنتێڵ نەوەی یازدەهەمی لە زنجیرەی ‘U’ ڕاگەیاند بۆ لاپتۆپە تەنک و کێش سووکەکان، بۆ یەکەمین جارە پرۆسێسەرێک خێرایی دەگاتە 5.0 گێگاهێرتز لەم زنجیرەیە
بە دیاری کراوی، ئێنتێڵ هەردوو پرۆسێسەری Core i7-1195G7 و Core i5-1155G7 ڕاگەیاند، وزەی پێویست بۆیان لە نێوان 12 وات بۆ 28 واتە، هەردووکیان 4 ناووک و 8Threads لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ گرافیک کاردی ناوەکی Intel Iris Xe، پرۆسێسەری Core i7-1195G7 گرافیک کاردی ناوەکی 96 EU و پرۆسێسەری Core i5-1155G7 بە گرافیک کاردی ناوەکی EU 80 بەردەست دەبێت
پرۆسێسەری Core i7-1195G7 خێرایی بنچینەیی 2.9 گێگاهێرتزە و لە کۆتا ئاستیدا خێرایی دەگاتە 5.0 گێگاهێرتز، کە تەنها یەک ناووکیان لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای Turbo Boost Max 3.0 ـەوە ئەم توانایەی هەیە، هەروەها پرۆسێسەری Core i5-1155G7 خێرایی بنچینەیی 2.5 گێگاهێرتزە و خێرایی ناووکێکی دەگاتە 4.5 گێگاهێرتز
لەگەڵ پرۆسێسەرە نوێیەکان، ئێنتێڵ چارەسەرکەرێکی مۆدێمی تۆڕی نەوەی پێنجەمی بۆ لاپتۆپەکان ڕاگەیاند، بە ناوی Intel 5G Solution 5000 بە هاوبەشی کۆمپانیای میدیاتێک و پشتگیری لە sub-6GHz 5G دەکات و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای eSim دەکات، ئێنتێڵ دەڵێت کۆمپانیاکانی Acer,Asus,HP لە کۆتایی ئەمساڵ لاپتۆپ بە پرۆسێسەرە نوێیەکان و مۆدێمە نوێیەکە نمایش دەکەن
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fz9Y9G
via IFTTT