بە فەرمی تابلێتی Samsung Galaxy Tab S7 FE بە نرخی 649 یۆرۆ لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش کرا

 

دوای زۆرترین هەواڵی دزەپێکراو و دەنگۆ لە بارەی وەشانێکی هەرزانتری تابلێتی Galaxy Tab S7، ئێستا تابلێتەکە بە ناوی Galaxy Tab S7 FE لە وڵاتی ئەڵمانیا ڕاگەیاندرا

 

پاشگری ‘FE’ بە واتای “Fan Edition“ دێت، کە مانای ‘بەرهەمێک بە پێی نرخەکەی’ یاخوود ‘بکوژی فلاگشیپەکان’ و شتێکی لەو بابەتە دێت، کە لە بنەڕەتدا واتە وەشانێکی دەستکاری کراو بە خواستی کڕیاران

قەبارەی ڕوونماکەی 12.4 ئینجە لە جۆری LCD بە ڕوونی 2560×1600 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز، هەروەها چیپسێتی Snapdragon 750G لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەبێت، کامێرای دواوەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی ڕوونی 5 پێگاپێکسڵە، هەروەها پاترییەکی قەبارە 10,090 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 45 وات دەکات

هەروەها پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی S Pen دەکات و بوونی دەبێت و ئەپی Clip Studio Paint تێدا جێگیر دەکرێت کە لە 6 مانگی سەرەتای بە خۆڕاییە، هەروەها پشتگیری لە Samsung DeX دەکات و کێشی 608 گرامە

لە وڵاتی ئەڵمانیا تابلێتەکە خراوەتە لیستەوە بە نرخی دەست پێکی 649 یۆرۆ بۆ ئەو قەبارەی بیرگە و ڕامەی لە سەرەوە ئاماژەی پێ کراوە، هەروەها لەوانەیە وەشانێکی تۆڕی نەوەی چوارەمی لێ بڵاو بکرێتەوە کە نرخی 50-100 یۆرۆ هەرزانتر بێت، هەروەها بژاردەی بیرگە و ڕامی زیاتری لە داهاتوودا بۆ بەردەست بخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3upNSL6
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە