بێگومان هەندێک کاتی خایاند، بەڵام لە کۆتاییدا ڕێدمی مۆبایلی Redmi Note 10 Pro ـی لە چین بەردەست کرد، گۆڕانکاری گەورە بەدی دەکرێت لێی کە چیپسێتی Mediatek Dimensity 1100 ـە، هەروەها بارگاوی کەرەوەی خێراتر و پارێزەری بەهێزتر
ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە پارێزەری ڕوونمای Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە و بڵندگۆی جۆری Stereo لە خۆ دەگرێت کە لە لایەن کۆمپانیای JBL ـەوە بەرهەم هاتووە
چیپسێتی Mediatek Dimensity 1100 لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هەروەها کامێرای دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی لە خۆ دەگرێت
پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 67 وات دەکات، هەروەها کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI 12.5 بنچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات
نرخی مۆبایلەکە لە 234 دۆلارەوە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 281 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 312 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3hOXSe6
via IFTTT