براندی ڕیەلمی لە دوای چەند هەفتەیەک لە ئاماژە کردن بە مۆبایلەکە و دواخستنی نمایشەکەی، دوا جار مۆبایلی Realme X7 Max 5G ڕاگەیاند، ئەم مۆبایلەش بە تەواوەتی مۆبایلی Realme GT Neo کە لە چین نمایش کرا، لەگەڵیدا چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 لەگەڵ ڕوونمای Amoled و سێ کامێرا لە دواوەیدا بەدەست دەهێنیت، هەروەها ڕیەلمی لەگەڵیدا تەلەڤزیۆنێکی زیرەکی بە ڕوونی 4K نمایش کرد
Realme X7 Max 5G
ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینجی لە جۆری Amoled بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ جێگیر کراوە، بڵندگۆی جۆری Stereo بە پشتگیری تایبەتمەندی Dolby Atmos ـەوە لە خۆ دەگرێت و لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ و بە هەستەوەری IMX 682 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت
چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 لە خۆ دەگرێت و بە بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 بەردەست دەخرێت، هەروەها کار بە ڕووکاری Realme UI 2.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات و پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری بە پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 50 وات لە خۆ دەگرێت
لە ڕۆژی 4 مانگی داهاتوو بە نرخی دەست پێکی 372 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت و بە نرخی 413 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت
Realme Smart TV 4K
لەگەڵ نمایش کردنی ئەم مۆبایلە ئاست بەرزە، ڕیەلمی نوێترین تەلەڤزیۆنی زیرەکی خۆی بە ڕوونی 4K نمایش کرد، بە هەردوو قەبارەی 43 ئینج و 50 ئینج بەردەست دەبێت، هەردووکیان پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی Dolby vision و HDR10 دەکەن
چیپێکی چوار ناووکی میدیاتێک لە خۆ دەگرێت لەگەڵ 2 گێگابایت ڕام و 16 گێگابایت بیرگە، هەروەها کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی Android 10 دەکات، سێ دەرچەی HDMI و 2 دەرچەی USB و یەک دەرچەی Ethernet و یەک دەرچەی SPDIF و یەک دەرچەی DVB-T2 لە خۆ دەگرێت، هەروەها بڵندگۆی 12 واتی بە پشتگیری Dolby Atmos ـەوە لە خۆ دەگرێت
نرخی تەلەڤزیۆنە زیرەکەکە بۆ قەبارەی 43 ئینج بریتی دەبێت لە 385 دۆلار و بۆ قەبارەی 50 ئینج بریتی دەبێت لە 500 دۆلار و لە ڕۆژی 4 مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fSbGSq
via IFTTT