بە فەرمی مۆبایلی Realme Narzo 30 بە چیپسێتی Mediatek Helio G95 و ڕوونمای 90 هێرتز نمایش کرا

 

ڕیەلمی هەردوو مۆبایلی Narzo 30A و Narzo 30 Pro 5G لە لایەن ڕیەلمییەوە ڕاگەیاندران لە مانگی 2 ـی ئەمساڵ، هەروەها ئەمڕۆ کۆمپانیاکە مۆبایلی Narzo 30 بۆ زنجیرەی Narzo 30 زیاد کرد

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە ڕووناکی 580 نێت، کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و بە هەستەوەری Sony IMX471 لە خۆ دەگرێت

وە لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرایەکی 2 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵی بۆ قووڵی لە خۆ دەگرێت، هەروەها پشتگیری لە UIS Video Stabilization دەکات، هەروەها کامێرای دواوەی و سێڵفی پشتگیری لە مۆدی Super Nightscape دەکەن

چیپسێتی Mediatek Helio G95 لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەبێت، هەروەها کار بە ڕووکاری Realme UI 2.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات

 

هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت، هەورەها پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات دەکات و تەواوی پاتری مۆبایلەکە لە ماوەی 65 خوولەک بارگاوی دەکاتەوە

نرخی مۆبایلەکە لە وڵاتی مالیزیا بریتی دەبێت RM799 کە بە نزیکی دەکاتە 195 دۆلار و لە 20 ئەم مانگە دەست دەکرێت بە فرۆشتنی مۆبایلەکە لەو وڵاتەدا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fuKJnw
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە