بە فەرمی چیپسێتی Qualcomm Snapdragon 778G بە تایبەتمەندی بەرز بۆ مۆبایلە ئاست ناوەندەکان ڕاگەیاندرا

 

کواڵکۆم چیپسێتێکی نوێی لە زنجیرەی 700 ڕاگەیاند، چیپسێتی Snapdragon 778G، تایبەت دەبێت بە مۆبایلە ئاست ناوەندە نایابەکان(premium) و کۆمپانیاکانی مۆتۆرۆلا و شاومی و ڕیەلمی و ئۆنەر و ئۆپۆ و IQOO لە چەند مانگی داهاتوودا لەسەر بەرهەمەکانیان جێگیری دەکەن، چەند تایبەتمەندییەکی تۆمارکردنی ڤیدیۆ و ژیری دەستکرد(AI) لە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 ـەوە دەهێنێت و هاوشێوەن

 

چیپسێتەکە سێ پرۆسێسەری ISP لە خۆ دەگرێت کە لە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 و چیپسێتی بەرزتری سناپدراگۆن 780G ـدا بەدی دەکرێت، ئەمەش وا دەکات بە یەکجار ڤیدیۆ و وێنە لە سێ کامێرای جیاوازەوە بگیرێت، هەروەها پرۆسێسەرەکە پشتگیری لە کامێرا بە تایبەتمەندی HDR ـەوە دەکات هاوشێوەی هەستەوەری 50 مێگاپێکسڵی Mi 11 Ultra بۆ باشتر ڤیدیۆ تۆمار کردن بە تایبەتمەندی HDR

 

هەروەها پرۆسێسەرەکە باشتر کردنی لە GPU ـدا بەدی دەکرێت بۆ کپتر کردن لە کاتی کار پێ کردن و ئەزموونی کامێرا لە پەیوەندییە ڤیدیۆیەکاندا، هەروەها پشتگیری لە mmWave و sub-6GHz 5G دەکات و پشتگیری لە Wi-Fi 6 دەکات

 

هەروەها کۆمپانیاکە دیزاینی M.2 reference بەکار دەهێنێت بۆ بەرهەم هێنەرەکانی OEM بە هەردوو مۆدێمی X65 و X62 5G و ئەمە وەها دەکات ئاسانتر بێت بۆ بەرهەم هێنەرانی لاپتۆپ، دێسکتۆپ، گەیمینگ، loT بۆ گرێدانی تۆڕی نەوەی پێنجەم، هەروەها کواڵکۆم مۆدێمی Qualcomm X65 ڕاگەیاند کە وزەی کەمتر بەکار دەبات، هەروەها کواڵکۆم دەڵێت لە کۆتایی ئەمساڵ لە مۆبایلە زیرەکەکاندا جێگیر دەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3veZB0h
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە