بە فەرمی مۆبایلی Poco M3 Pro 5G بە چیپسێتی Mediatek Dimensity 700 و ڕوونمای 90 هێرتز نمایش کرا

 

بە فەرمی مۆبایلی Poco M3 Pro 5G بە پشتگیری کردن لە تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی پێنجەم و چیپسێتی Mediatek Dimensity 700 نمایش کرا، ڕوونمای 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، ئایە گونجاوە بۆ کار پێ کردنی یارییەکان بە 90fps؟، بۆ زۆرینەی نەخێر، بەڵام ڕوونمای 90 هێرتز وا دەکات ڕووکارەکە خێراتر و نەرمتر بێت لە کاتی بەکارهێنانی، قەبارەی ڕوونماکەی 6.5 ئینجە و لە جۆری LCD بە ڕوونی +1080 پێکسڵ و پارێزەری ڕوونمای Gorilla Glass 3 لە خۆ دەگرێت، هەروەها ڕووناکییەکەی 400 نێتە

لە دواوەیدا 3 کامێرا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان بریتییە لە 48 مێگاپێکسڵی کامێرای سەرەکی و هەستەوەری ماکرۆ و قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 22.5 وات دەکات و لە نێو پاکەتەکەیدا بوونی دەبێت

 

دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت لە جۆری UFS 2.2 و ڕامی 4 گێگابایت و 6 گێگابایت لە جۆری LPDDR4x بەردەست دەبێت، هەروەها کار بە ڕووکاری MIUI 12 بنچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات

مۆبایلەکە سبەینێ لە ماڵپەڕی فەرمی پۆکۆ بە نرخی 180 یۆرۆ بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و نرخی 200 یۆرۆ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/343Ryah
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە