بە فەرمی مۆبایلی Poco F3 GT بە چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ نمایش کرا

 

پۆکۆی لقی هیندستان ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاو کردەوە، ئاماژە بە نەوەی نوێی زنجیرەی ‘F’ دەدات، بە مۆبایلی Poco F3 GT ناودەبرێت، هەروەها چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 لەسەر جێگیر دەکرێت

 

کاتی نمایش کردنی بە دیاری کراوی دیاری نەکراوە، بەڵام لە ڤیدیۆکەدا ئاماژە بەوە دەکات لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ نمایش دەکرێت، واتە لە نێوان ڕۆژی 1 مانگی 7 بۆ ڕۆژی 30 بۆ مانگی 9 ئەمساڵ نمایش دەکرێت

جگە لە چیپسێتەکەی، ئاماژەی بە هیچ شتێکی دیکە نەداوە، بەڵام پێدەچێت هەمان مۆبایلی Redmi K40 Gaming بێت

 

هەروەها نرخی مۆبایلەکە(Redmi K40 Gaming) لە چین بریتی بوو لە نزیکی 350 دۆلار، هەروەها پێدەچێت مۆبایلی Poco F3 GT هەندێک لەوە کەمتر یاخوود زیاتر بێت لەو نرخە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3vHzAqg
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە