بە فەرمی مۆبایلی Oppo Reno5 A بە چیپسێتی سناپدراگۆن 765G و زیاترەوە لە ژاپۆن نمایش کرا

 

زنجیرەی Reno ـی کۆمپانیای ئۆپۆ زیاتر و زیاتر گەشە دەکات بە نمایش کردنی نەوەی نوێ لێی، ئێستاش کۆمپانیاکە مۆبایلێکی نوێی لە وڵاتی ژاپۆن بە ناوی Oppo Reno5 A نمایش کرد

 

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجییە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز، هەروەها کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای قووڵی و ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە دواوەیدا جێگیر کراوە

 

پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات و بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هەروەها کار بە ڕووکاری ColorOS 11 بنچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات و بڕوانامەی IP68 لە خۆ دەگرێت بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز

نرخ و کاتی بەردەست خستنی مۆبایلەکە تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3ubeQ94
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە