بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Oppo Reno 6 بە ڕوونمای 90 هێرتز و پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی 65 واتەوە نمایش کرا

 

زنجیرەی Reno ـی سەر بە کۆمپانیای ئۆپۆ بەردەوامە لە گەشەسەندن و نوێترین نەوەکانی Oppo Reno 6, Reno 6 Pro, Reno 6 Pro Plus لە زنجیرەکە نمایش کران، دوو وەشانە پرۆکە وەک یەکن لە کامێرادا و جۆری پرۆ چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 و جۆری پرۆ پڵەس چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لە خۆ دەگرێت

 

جۆری ئاسایی چیپسێتی Mediatek Dimensity 900 لە خۆ دەگرێت و سێ کامێرا لە دواوەیدا جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات

 

Oppo Reno 6

 

ڕوونمایەکی تەخت بە قەبارەی 6.4 ئینج لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی لە دواوەیدا بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵی

 

پاترییەکی قەبارە 4,300 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات، هەروەها کار بە ڕووکاری ColorOS 11.3 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات

 

نرخی لە 440 دۆلارەوە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت دەست پێ دەکات و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بە نرخی 500 دۆلار بەردەست دەبێت

 

+Oppo Reno 6 Pro / Oppo Reno 6 Pro

 

لەگەڵ جۆری پرۆ پڵەس کامێرایەکی جیاوازتر بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ بە هەستەوەری IMX 766 بەدەست دەهێنیت، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و 13 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ بۆ 2 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

هەروەها جۆری پرۆ کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و دوو کامێرای ڕوونی 2 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و قووڵی لە خۆ دەگرێت، هەروەها جۆری پرۆ چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 و جۆری پرۆ پڵەس چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لە خۆ دەگرێت

 

ڕوونمایەکی چەماوە بە قەبارەی 6.55 ئینج لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرن، هەروەها پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری بە پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 65 واتەوە لە خۆ دەگرن، هەروەها ڕووکاری ColorOS 11.3 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لە خۆ دەگرن

 

جۆری پرۆ نرخی لە 549 دۆلارەوە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت دەست پێ دەکات و نرخی 595 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەبێت

 

جۆری پرۆ پڵەس نرخی لە 627 دۆلارەوە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت دەست پێ دەکات و نرخی بریتی دەبێت لە 705 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3vtvbax
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە