ئۆپۆ ئەمڕۆ بۆنەیەکی گەورەی هەبوو لە وڵاتی چین و تەلەڤزیۆنی زیرەک و بیستۆکی بێتەل و دەستەبەندی زیرەک و مۆبایلێکی بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە نمایش کرد، مۆبایلەکە بە ناوی Oppo K9 5G ـیە و چیپسێتی سناپدراگۆن 768G لەسەر جێگیر کراوە و کار بە ڕووکاری بەکارھێنەری ColorOS 11.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات و بە بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت
خاوەندارێتی لە سیستەمێکی سارد کردنەوەی سێ دووری دەکات و ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 180 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر کە نەوەی شەشەمە و لە لایەن Goodix سەرچاوەی گرتووە، لە ژێر ڕوونماکەیدا لە خۆ دەگرێت
چوار کامێرا بە شێوەیەکی گشتی لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە کامێرای سەرەکی لە دواوە بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵی
پاترییەکی قەبارە 4,300 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات، هەروەها دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و بە دوو ڕەنگی جیاواز بەردەست دەخرێت
نرخی مۆبایلەکە لە 310 دۆلارەوە لە چین دەست پێ دەکات بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 340 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3xQhDaB
via IFTTT