پاش سەرکەوتنی وڵاتی چین لە نیشتنەوەی لەسەر هەسارەی مەریخ، ئۆپۆ جۆرێکی تایبەتی مۆبایلی Oppo Find X3 Pro بەو بۆنەیەوە بڵاو دەکاتەوە

 

پاش نیشتنەوەی کەشتی ئاسمانی China Tianwen-1 بە سەرکەوتووی لەسەر هەسارەی مەریخ، وەک ڕێزێک بۆ ئەنجام دانی ئەم ئەرکە و ئەم سەرکەوتنە، کۆمپانیای ئۆپۆ جۆرێکی دەستکاری کراوی مۆبایلی Oppo Find X3 Pro بەو بۆنەیەوە بە ناوی Find X3 Pro Mars Exploration Edition بڵاو دەکاتەوە

 

بە ڕەنگی خۆڵەمێشی بەردەست دەخرێت و ئێستا مۆبایلەکە 5 ڕەنگی جیاواز لە خۆ دەگرێت کە شین و سپی و ڕەش و Cosmic Mocha و ئەم خۆڵەمێشییەن

 

ئۆپۆ دەڵێت ئەم ڕەنگە خۆڵەمێشییە گوزارشت لە ڕووی زەوی مەریخ و بۆشایی ئاسمان دەکات، هەروەها پانێڵی دواوەی مۆبایلەکە لە شووشەی AG تایبەت بەرهەم دێت

 

هەروەها مۆبایلەکە لە کامێراکەیدا پاڵاوتن (فلتەر)ـی هەسارەی مەریخی بۆ زیاد کراوە بۆ چرکاندی وێنەکان لەسەر زەوی هاوشێوەی هەسارەی مەریخ

هەروەها Theme ـی تایبەت بە خۆی هەیە و بە شێوازی پاکەت و بەستنەوەیەکی تایبەت بەردەست دەبێت و بە تەنها یەک بژاردەی بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

ئێستا داواکاری پێشوەختە بۆ مۆبایلەکە دەست پێ دەکات و لە ڕۆژی 16 ئەم مانگەدا دەست بە فرۆشتنی دەکرێت بە نرخی CNY6,999 (بە نزیکی 1,090 دۆلار)

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fmepTQ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە