بە فەرمی هەردوو گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3050,3050 Ti بۆ لاپتۆپەکان نمایش کران

 

 

زنجیرەی 30 کۆمپانیای Nvidia بۆ گرافیک کاردی لاپتۆپەکان دوو نەوەی نوێی ئەمڕۆ بە ناوەکانی Nvidia GeForce RTX 3050,3050 TI بۆ زیاد کرا، زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی وەک گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3060 دەبێت بەڵام میمۆرییەکی کەمتری 4 گێگابایتی لە خۆ دەگرێت، هەروەها کاریگەرییەکانی AI وەک DLSS بە باشی کاریگەری لەسەر گرافیک کاردە نوێیەکان دەبێت

 

 

ئێن ڤیدیا دەڵێت گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3050 Ti گونجاوە بۆ کار پێ کردنی هەر یەک لە یارییەکانی Call of Duty: Warzone, Outriders, Control, Watch Dogs: Legion, Minecraft بە سەروو 60 وێنە لە چرکەیەکدا و بە کار پێکردنی تایبەتمەندی Ray Tracing، ئەمەش زۆر باشە، چوونکە ئێن ڤیدیا دەڵێت ئەو لاپتۆپانەی ئەم گرافیک کاردە لە خۆ دەگرن نرخی لە 849 دۆلار و ئەو لاپتۆپانەی کە گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3050 لە خۆ دەگرن نرخی لە 799 دۆلارەوە دەست پێ دەکات

 

 

ئێن ڤیدیا خشتەیەکی لە چەند یارییەکی جیاواز بڵاو کردۆتەوە و توانای گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3050 Ti پیشان دەدات نەوەک گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3050، دەتوانیت لە ڕێگەیەوە پێشبینی بۆ گرافیک کاردەکە بکەیت تەنها بە چەند فرەیمێکی کەمتر لەوەی کە گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3050 Ti دەینوێنێ



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3tCWEou
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە