بە فەرمی مۆبایلی Nubia Red Magic 6R بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 و 4 کامێراوە نمایش کرا

 

بە فەرمی کۆمپانیای نوبیا نوێترین مۆبایلی یاری کردنی نمایش کرد، Red Magic 6R، نوێکردنەوەیەکی گەورەی تێدا نەکراوە بەراورد بە Red Magic 6 و Red Magic 6 Pro، بەڵام هەندێک تایبەتمەندی یاری کردنی تێدا کەم کراوەتەوە

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لە خۆ دەگرێت، بە هەردوو ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت بەردەست دەبێت، ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت

 

شانەی هەستیار لە خۆ دەگرێت بە وەڵامدانەوەی 400 هێرتز(واتە بە دەست لێدانە نەوەک بە شێوەی فیزیکی هاوشێوەی مۆبایلی Redmi K40 Gaming)

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە

 

پاترییەکی قەبارە 4,200 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 55 وات دەکات، هەروەها بۆ جۆری گڵۆباڵ(جیهانی) پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات دەکات

 

نرخی مۆبایلەکە لە 423 دۆلارەوە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت دەست پێ دەکات و بە نرخی 470 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 517 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و نرخی 565 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و نرخی 627 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و جۆری تایبەتی و سنووردار کراو بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3vtg4Oe
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە