بە فەرمی زنجیرە تەلەڤزیۆنی Mi TV P1 نمایش کرا: کۆنتڕۆڵی نوێ، دەرچەی HDMI 2.1، زیاتریش..

 

 

بە فەرمی کۆمپانیای شاومی زنجیرە تەلەڤزیۆنی Mi TV P1 لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایش کرد، لە پاڵ هەر یەک لە مۆبایلەکانی Mi 11 Ultra و Mi 11i و Redmi Note 10 5G و Redmi Note 10S لەو وڵاتەدا

 

زنجیرە نوێیەکە بە چوار قەبارەی جیاواز بەردەست دەخرێت کە 32 ئینج و 43 ئینج و 50 ئینج و 53 ئینجە، ئەم تەلەڤزیۆنانە بە تەختەی ئاسایی LCD هەڵ ئەبن

 

مۆدێلی قەبارە 32 ئینج ڕوونییەکەی HD واتە 1366 * 768 پێکسڵە و هەر سێ مۆدێلەکەی دیکە ڕوونیان 4K واتە 3,840 * 2,160 پێکسڵە

 

 

بەداخەوە، شاومی تەنها مۆدێلی 43 ئینج و 55 ئینجی لە لیستدا بۆ ماڵپەڕی شاومی لە ئیتاڵیا زیاد کردووە، هەرچۆنێک بێت، بە پێی وتەی ماڵپەڕی ئیتاڵی Italy24News بێت، تەلەڤزیۆنەکان جگە لە مۆدێلی قەبارە 32 ئینج، هەمان تایبەتمەندی لە خۆ دەگرن

 

هەموویان خاوەن تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و گۆشە بینینی 178 پلەن و هەر چوارەکەیان کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی Android 10 بە پشتگیری کردن لە Chromecast ـەوە دەکەن

 

ئەگەر باس لە مودێلە 4K ـەکانی بکەین، چیپسێتی MediaTek MT9611 بە 4 ناووکی ARM Cortex-A55 بە خێرایی 1.5 گێگاهێرتز تێدا بەکار هێنراوە لەگەڵ گرافیکی ARM Mali G52 MP2 و 2 گێگابایت ڕام و 16 گێگابایت بیرگە

 

 

هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی Dolby Vision و +HDR10 دەکەن واتە پشتگیری کردن لە 1.07 ملیار ڕەنگ و تایبەتمەندی MEMC، هەروەها بۆ دەنگ، جۆرەکانی 4K دوو بڵندگۆی 10W بە پشتگیری لە Dolby Vision ـەوە لە خۆ دەگرێت، هەروەها دەرچەکانی HDMI 2.0 و HDMI 2.1 و USB 2.0 و زیاتریش لە خۆ دەگرێت

 

 

هەروەها کۆنتڕۆڵێکی نوێ بە چەند گۆڕانکارییەکەوە لە خۆ دەگرێت، هەروەها نرخی تەلەڤزیۆنەکان بەم شێوەیە دەبێت لە وڵاتی ئیتاڵیا:

 

Mi TV P1 32-inch – €279.90

Mi TV P1 43-inch – €449.90

Mi TV P1 50-inch – €599.90

Mi TV P1 55-inch – €649.90



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/33iPvPp
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە