بە فەرمی چیپسێتی Mediatek Dimensity 900 بە قەبارەی 6 نانۆمەتر و تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە نمایش کرا

 

 

میدیاتێک ئەمڕۆ نوێترین چیپسێتی تۆڕی نەوەی پێنجەمی بۆ مۆبایلە ئاست ناوەندەکان نمایش کرد، ناوی Mediatek Dimensity 900 ـە و قەبارەی 6 نانۆمەترە و نوێ کراوەیە بەروارد بە چیپسێتی Mediatek Dimensity 800

 

هەشت ناووک لە خۆ دەگرێت کە دووانیان لە جۆری Cortex A78 ـە بە خێرایی 2.4 گێگاهێرتز و 6 دانەیان لە جۆری Cortex A55 ـە بە خێرایی 2 گێگاهێرتز، چیپسێتەکە پشتگیری لە ڕوونی کامێرای تاوەکو 108 مێگاپێکسڵ و تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا دەکات

 

 

پشتگیری لە ڕوونمای +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوە 120 هێرتز دەکات، هەروەها پشتگیری لە بیرگەی جۆری UFS 3.1 و ڕامی LPDDR5 دەکات، هەروەها پشتگیری لە دووانە سیم کاردی تۆڕی نەوەی پێنجەم(5G) دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fuBkN5
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە