تابلێتی نوێی Lenovo Yoga Pad 13 دەرچەی micro-HDMI لە خۆ دەگرێت کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت وەک مۆنیتەرێکی دەرەکی بەکاری بهێنیت

 

تابلێتی نوێی Lenovo Yoga Pad 13 نوێترین تابلێت و بەهێزترین تابلێتی زنجیرەی Yoga ـیە تاوەکو ئێستا، ڕاگرێکی هەیە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت لە چەند لایەکەوە تەماشای تابلێتەکە بکەیت بە بێ ئەوەی دیکەی ڕەقەکاڵای دەرەکیت پێویست بێت

 

دوو دەرچەی لە خۆ دەگرێت کە Type-C و micro-HDMI ـن و لە ڕێگەیەوە دەتوانیت تابلێتەکەت وەک مۆنیتەرێکی دەرەکی بەکار بهێنیت بۆ نموونە بۆ کۆنسۆڵی Nintendo Switch یاخوود لاپتۆپ

 

ڕوونمایەکی قەبارە 13 ئینجی لە خۆ دەگرێت لە جۆری LTPS LCD بە ڕوونی 2,160 * 1,350 پێکسڵ و پشتگیری کردن لە هەردوو تایبەتمەندی HDR10 و Dolby Vision، هەروەها ڕووناکی تاوەکو 400 نێت

 

چوار بڵندگۆی بەهێز کە لە لایەن کۆمپانیای JBL ـەوە بەرهەم هاتوون لە خۆ دەگرێت کە تەواوی هێزیان بریتییە لە 9 وات

 

هەروەها چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.0 و ڕامی 8 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 بەردەست دەخرێت

کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری ZUI 12.5 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات و پاترییەکی قەبارە 10,200 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە، کە بەسە بۆ کار پێکردنی 12 کاتژمێر ڤیدیۆ

 

هەروەها پشتگیری لە دەرەچەکانی USB-C 3.1 و Quick Charge 4 دەکات و پشتگیری لە تایبەتمەندی Wi-Fi 6 و Bluetooth 5.2 دەکات

یەک کامێرا لە بەشی دواوەیدا لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و هەروەها هەستەوەری سێ دووری(ToF) بەردەست دەبێت، پشتەوەی تابلێتەکە بە Alcantara ڕووپۆش کراوە و کێشی 830 گرامە

 

ئەمڕۆ داواکاری پێشوەختە بۆ تابلێتەکە بە نرخی CNY 3,300 کە بە نزیکی دەکاتە 515 دۆلاری ئەمریکی لە چین دەست پێ دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3yD7O0c
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە