لاپتۆپی نوێی Huawei MateBook 16 هاوسەنگییەکی باشی ڕاگرتووە لە نێوان هێز و کێش بۆ گواستنەوە، قەبارەی 16 ئینجە و نوێترین پرۆسێسەری(APU) زنجیرەی H ـی کۆمپانیای AMD لەسەر جێگیر کراوە و سەرەڕای ئەوەش کێشی کەمترە لە دوو کیلۆگرام، هەروەها بە نزیکی تەواوی لاشەکەی کانزایە
لاپتۆپەکە بە هەردوو بژاردە پرۆسێسەری Ryzen 5 5600H و Ryzen 7 5800H قەبارە 7 نانۆمەتر بەردەست دەخرێت، هەروەها بۆ ئەوەی مۆدی توانا و هێز(performance) بخرێتە کار لە لاپتۆپەکە پێویستە لەسەر تەختەکلیلەکە کرتە لە Fn + P بکرێت
هەروەها دوو پانکەی ساردکەرەوە لە خۆ دەگرێت بە دیزاینی “shark fin” بۆ نقووم کردن و ساردکردنەوەی لاپتۆپەکە لە کاتی گەرم بوونی
هەروەها هیچ بژاردەیەک بۆ گرافیک کاردی دەرەکی بەردەست نییە، گرافیک کاردی Vega بەڕای پێویست خێرایە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان بەڵام یارییەکان نا بە شێوەیەکی گشتی
هەروەها 16 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرێت و بیرگەی NVMe SSD لەسەر جێگیر کراوە و جێگای یەک شوێنی بیرگەی جۆری NVMe SSD لە خۆ دەگرێت
قەبارەی ڕوونماکەی 16 ئینجە و لە جۆری IPS LCD و ڕوونی 2,520 * 1,680 پێکسڵە، هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی HDR دەکات و ڕووناکی دەگاتە 300 نێت
بڵندگۆی جۆری Stereo لە خۆ دەگرێت و هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر دوگمەی Power جێگیر کراوە و دوو دەرچەی USB-C و دوو دەرچەی USB-A 3.2 لە نەوەی یەکەم و دەرچەی HDMI و هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت
پاترییەکی 84WHr لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 135 وات دەکات و سیستەمی وەگەرخەڕی Windows 10 لەسەر جێگیر کراوە
لاپتۆپەکە لە ئێستادا بۆ داواکاری پێشوەختە بەردەستە لە چین بە نرخی دەست پێکی 980 دۆلار بۆ پرۆسێسەری Ryzen 5600H و نرخی 1,056 دۆلار بۆ پرۆسێسەری 5800H
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3wqu9MH
via IFTTT