بە فەرمی لاپتۆپی Honor MagicBook X بە قەبارەی 14 ئینج و 15 ئینج نمایش کرا

ئۆنەر بە فەرمی لاپتۆپی Honor MagicBook X بە هەردوو قەبارەی 14 ئینج و 15 ئینج بە نرخی هەرزانتر و تایبەتمەندی کەمتر نمایش کرد. تەنکی قەبارەی 14 ئینج 15.9mmـە و قەبارەی 15 ئینج تەنکییەکەی 16.99mm ـە. هەروەها کێشی قەبارەی 14 ئینج 1.38 کیلۆگرام و قەبارەی 15 ئینج 1.56 کیلۆگرامە.

هەردووکیان ڕوونماکانیان لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی FHD و ڕەهەندی 16:9 و ڕووناکی 250 نێت و بڕوانامەی TÜV Rheinaland ـە بۆ پاراستنی چاو لە تیشکە زیان بەخشەکانی ڕوونما. Honor MagicBook X 14 قەبارەی ڕوونماکەی 14 ئینجە و چڕی پێکسڵی بۆ هەر ئینجێک 157ppi و ڕێژەی ڕوونما بۆ لاشەی لاپتۆپەکە 84% ـە و Honor MagicBook X 15 چری پێکسڵی بۆ هەر ئینجێک 141ppi و ڕێژەی ڕوونما بۆ لاشەی لاپتۆپەکە 87% ـە.

وەک تایبەتمەندی ناوەکی، لاپتۆپەکە بە دوو وەشانی جیاواز بەردەست دەخرێت. یەکەم مۆدێلی پرۆسێسەری Intel Core i3-10110U لە خۆ دەگرێت و بیرگەیەکی 256 گێگابایتی لە جۆری SSD و ڕامێکی 8 گێگابایتی لە جۆری DDR4 بە خێرایی 2666 مێگاهێرتز لە خۆ دەگرێت، وەشانی دووەم پرۆسێسەری Intel Core i5-10210U لەخۆ دەگرێت لەگەڵ 16 گێگابایت ڕام (قەبارەی 14 ئینج)، 8 گێگابایت ڕام (قەبارەی 15.6 ئینج)، هەروەها بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری SSD.

هەردووکیان خاوەن قەبارەی تەواوی تەختەکلیلن بە بێ بوونی Numpad. هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر و وێبکامێک بە ڕوونی 720 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت، ئەمانە و دوو بڵندگۆ و دوو مایکرۆفۆن لە خۆ دەگرێت، 1 دەرچەی USB 3.0 نەوەی یەکەم و یەک دەرچەی USB Type-A و یەک دەرچەی USB 2.0 Type-A و یەک دەرچەی Type-C و دەرچەی HDMI و هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرن.

لە کۆتاییدا، لاپتۆپە نوێیەکانی ئۆنەر کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی Windows 10 Home دەکەن و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 65 وات دەکەن و مۆدێلی قەبارە 14 ئینج پاترییەکی 56Wh و مۆدێلی قەبارە 15.6 ئینج پاترییەکی 42Wh لە خۆ دەگرێت. نرخی هەردوو لاپتۆپەکە لە چین بەم شێوەیە دەبێت:

HONOR MagicBook X 14:

Intel Core i3-10110U + 8GB RAM + 256GB SSD – ¥3,299 ($512)
Intel Core i5-10210U + 16GB RAM + 512GB SSD – ¥4,299 ($667)

HONOR MagicBook X 15:

Intel Core i3-10110U + 8GB RAM + 256GB SSD – ¥3,399 ($528)
Intel Core i5-10210U + 8GB RAM + 512GB SSD – ¥3,899 ($605)



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/33uvVQp
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە