بە فەرمی مۆبایلی Galaxy F52 5G بە چیپسێتی Snapdragon 750G و ڕوونمای 120 هێرتز نمایش کرا

 

سامسۆنگ لە مانگی شوباتی ئەمساڵ مۆبایلی Galaxy F62 نمایش کرد، ئێستا مۆبایلێکی دیکەی بۆ زنجیرەکە بە ناوی Galaxy F52 5G زیاد کرد و نمایش کرا

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە و کامێرای سەرەکی دواوە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و 2 کامێرای 2 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و قووڵی لە خۆ دەگرێت

چیپسێتی سناپدراگۆن 750G لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت و پشتگیری بیرگەی دەرەکی تاوەکو قەبارەی 1 تێرابایت دەکات

 

ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 3.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر دەکرێت و هەستەوەری پەنجەمۆر لە خۆ دەگرێت لە لاتەنیشت و دەرچەی جاک لە خۆ دەگرێت

 

پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 25 وات دەکات

نرخی مۆبایلەکە بریتی دەبێت لە CNY1,999 کە بە نزیکی دەکاتە 310 دۆلاری ئەمریکی و بە بژاردەی هەردوو ڕەنگی سپی و ڕەش بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3oxKn3A
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە