یەکەمین لاپتۆپی هواوەی بە پرۆسێسەری مۆبایلەوە بە فەرمی خرایەوە لیستەوە

 

 

ڕاپۆرتەکان زیاتر و زیاتر دەبوون لەسەر ئەوەی هواوەی یەکەمین لاپتۆپ بە پرۆسێسەری مۆبایلەوە(ئەو پرۆسێسەرانەی تایبەتن بە لاپتۆپەکان) نمایش دەکات، کۆمپانیاکە ئێستا بە فەرمی لاپتۆپێکی بە پرۆسێسەری مۆبایلەوە پشت ڕاست کردەوە، Huawei Qingyun L410

 

 

لاپتۆپەکە هەمان تایبەتمەندییەکانی Huawei MateBook 14 لە خۆ دەگرێت بۆ چین و پرۆسێسەری Kirin 990 وەک جێگرەوەی پرۆسێسەرەکانی Intel و AMD بەردەست دەبێت بۆ لاپتۆپەکە، ئێستا لاپتۆپەکە خراوەتە لیستەوە لە ماڵپەڕی JD.com

 

بیرگەی 256 گێگابایت لە جۆری SSD و ڕامی 8 گێگابایت لە خۆ دەگرێت و نرخی 8944 یوانی چینی(1,390 دۆلاری ئەمریکی) دەبێت، هەروەها بە بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایتیش بەردەست دەبێت

 

 

ڕوونمایەکی قەبارە 14 ئینجی لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 2K و کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی UOS 2.0 دەکات، هەروەها وێبکام و هەستەوەری پەنجەمۆریش لە خۆ دەگرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3uyURlG
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە