هواوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لاپتۆپێک و بیستۆکێکی بێتەل نمایش دەکات

 

لەگەڵ ئەو گرفتانەی کە حکومەتی ئەمریکا بۆ کۆمپانیای هواوەی درووستی کردوون لە بواری مۆبایلی زیرەک، کۆمپانیاکە سەرقاڵی بەرهەم هێنان و بڵاو کردنەوەی ئامێری دیکەی زیرەکە بۆ مانەوە لە بازاڕدا، کۆمپانیاکە وا بڕیارە لە ڕۆژی 19 ئەم مانگە لاپتۆپی Huawei MateBook 16 و بیستۆکی بێتەلی Huawei FreeBuds 4 نمایش بکات

 

لە لایەن پۆستەرێکەوە لە تۆڕی Weibo ـی کۆمپانیاکە پشت ڕاست کرایەوە، هەروەها بۆنەکە لە چین بەڕێوە دەچێت و لاپتۆپی Huawei MateBook 16 جۆرێکی جیاوازی لاپتۆپی Huawei MateBook 16 D دەبێت کە لە ئێستادا بەردەستە، هەروەها بیستۆکی بێتەلی نوێی Huawei FreeBuds 4 نمایش دەکرێت لە بۆنەکەدا، لەگەڵ چەند ئامێرێکی دیکەی وەک Huawei children’s Watch 4X, Body Fat Scale 3 Pro, H6 router و دوو مۆنیتەری کۆمپیوتەر



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3wk26P1
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە