بەرواری نمایش کردنی چەند بەرهەمێکی داهاتووی کۆمپانیای هواوەی دزەی پێ کرا

 

 

مانگی ڕابردوو، هواوەی دوو بەرهەمی نمایش کراوی نوێی هەبوو لە چین، یەکێکیان زنجیرە تەلەڤزیۆنی HUAWEI Smart Screen V Series 2021 و یەکێکیان دەستبەندی زیرەکی HUAWEI Band 6 بوو، ئێستا بە پێی وتەی دزەپێکەرێک بێت، هواوەی چەند بەرهەمێکی نوێ لە ئەم مانگە و مانگی داهاتوو نمایش دەکات

 

بە پێی وتەی دزەپێکەر @长安数码君 (Changan Digital King) بێت ڕایگەیاند لە ئەم مانگە و مانگی داهاتوو ئەم بەرهەمانەی لای خوارەوە نمایش دەکرێن:

 

ڕۆژی 19 ئەم مانگە:

کاتژمێری زیرەکی HUAWEI Children Watch 4X New Bright Model

 

ئامێری HUAWEI Body Fat Scale 3 Pro

 

ڕۆژی 2 مانگی داهاتوو:

 

تابلێتی HUAWEI MatePad Pro2

 

کاتژمێری زیرەکی HUAWEI Watch3

 

کاتژمێری زیرەکی HUAWEI Watch3 Pro

 

ڕۆژی 19 مانگی داهاتوو:

لاپتۆپی نوێی HUAWEI MateBook

 

لەم بەرهەمانەدا تەنها زانیاری دزەپێکراو لەسەر زنجیرە کاتژمێری زیرەکی Huawei Watch 3 و تابلێتی Huawei MatePad Pro2 هەیە کە پێشبینی دەکرێت بە سیستەمی وەگەرخەڕی Harmony OS ـەوە بەردەست بخرێن و بڵاو بکرێنەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3uaOMM2
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە