بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Asus Zenfone 8 و Asus Zenfone 8 Flip بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 نمایش کران

 

 

لە کاتێکدا زۆرینەی کۆمپانیاکانی دیکە هەوڵی ئەوە دەدەن لەسەر یەک میکانیزمی دیزاین بڕۆن و تایبەتمەندییەکان بەرز بکەنەوە، ئەیسووس دوو مۆبایلی نوێ نمایش دەکات بە دوو دیزاینی جیاواز، یەکێکیان بچووکترین فلاگشیپی ئەندرۆیدە بە قەبارەی ڕوونمای 5.9 ئینج و چیپسێتی سناپدارگۆن 888، یەکێکیان کامێراکەی هەڵگەڕاوەیە و فلاگشیپە

 

Asus Zenfone 8

 

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 5.9 ئینجییە لە جۆری Amoled بە پانێڵی E4 ـی کۆمپانیای سامسۆنگ، ڕوونی 1080 پێکسڵە و ڕەهەندی 20:9 ـیە، هەروەها پارێزەری Gorilla Glass Victus(7) لە خۆ دەگرێت لەگەڵ بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز، بەمەش دەبێتە یەکەمین مۆبایلی ئەیسووس کە بڕوانامەی IP68 لە خۆ بگرێت

 

 

تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکەی 120 هێرتزە و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتزە، خاوەن بڕوانامەی +HDR10 ـە و ڕوونماکەی لە کۆتا ئاستیدا ڕوونی دەگاتە 1,100 نێت

 

لە دواوەیدا دوو کامێرا لە خۆ دەگرێت، سەرەکییەکەیان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX686، هەروەها تایبەتمەندی Optical Image Stabilization (OIS) لە خۆ دەگرێت و توانای هەیە بە ڕوونی 8K و 24 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات، هەروەها سیستەمی دەنگی OZO Audio Zoom و تەکنەلۆژیای لابەری ژاوە ژاو لە خۆ دەگرێت

 

 

کامێرای دووەم ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە و بەکاردێت بۆ چرکاندی وێنەی گۆشە فراوان، هەستەوەری IMX363 ـە، دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و بڵندگۆکانی لە جۆری Stereo ـن، هەروەها پشتگیری لە Dirac HD Sound دەکەن و ئەپی Audio Wizard ڕێگە دەدات بە ڕێکخستنی دەنگ

 

 

هەروەها پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات دەکات، هەروەها پشتگیری لە زۆرینەی باندەکانی تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات و پشتگیری لە Wi-Fi 6E و Bluetooth 5.2 دەکات

 

 

بە بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت و 16 گێگابایت بەردەست دەبێت و دوگمەیەکی زیرەک لە لا تەنیشت لە خۆ دەگرێت کە دەتوانرێت وەک شانەی هەستیار بەکار بهێنرێت

 

 

 

ئەمڕۆ مۆبایلەکە لە تایوان و ئەوروپا بەردەست دەبێت بۆ داواکاری پێشوەختە بە نرخی 700 یۆرۆ و کاتی بەردەست خستنی بۆ وڵاتانی دیکە بەم زووانە ئاشکرا دەکرێت

 

Asus Zenfone 8 Flip

 

ناوەکەی هەموو شتێک پێناسە دەکات، بێگومان مۆبایلەکە کامێرای هەڵگەڕاوە لە خۆ دەگرێت کە سێ کامێرایە و توانای هەیە 3 هێندە نزیککردنەوەی ئۆپتیکاڵ ئەنجام بدات و کامێرای سێڵفی بوونی نییە، بەڵکو کامێرای دواوەش دەبێتە کامێرای سێڵفی و کڕیارانی ئەم مۆبایلە بە زۆری ئەو کەسانەن کە ئارەزوویان لە مۆبایلێکە تەواو ڕوونما بێت و هیچ چاڵ و نۆچێک لە خۆ نەگرێت

 

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 و 8 گێگابایت ڕام بەردەست دەخرێت

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری Amoled و درووستکراوی کۆمپانیای سامسۆنگ لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای دەست لێدانی 200 هێرتز، هەروەها پارێزەری Gorilla Glass 6 و بڕوانامەی +HDR10 لە خۆ دەگرێت

 

 

هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونمادا لە خۆ دەگرێت و دوگمەی زیرەک لە خۆ دەگرێت هاوشێوەی مۆبایلی Asus Zenfone 8

 

کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX686 و 12 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 8 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ، کە توانای دەبێت 3 هێندە نزیککردنەوەی ئۆپتیکاڵ و 12 هێندە نزیککردنەوەی دیجیتاڵ ئەنجام بدات

 

 

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات دەکات و پشتگیری لە Wi-Fi 6E دەکات و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و بڵندگۆکانی لە لایەن کۆمپانیای Dirac Research ـەوە بەرهەم هێنراون

 

 

 

ئەمڕۆ داواکاری پێشوەختە بۆ مۆبایلە لە تایوان و ئەوروپا بە نرخی 800 یۆرۆ دەست پێ دەکات و کاتی بەردەست خستنی بۆ وڵاتانی دیکە دیاری نەکراوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3uNoCiI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە