لاپتۆپی نوێی Acer Predator Triton 500 SE ڕوونمای Mini LED بە ڕەهەندی 16:10 لە خۆ دەگرێت

 

نەوەی نوێی Predator لە لایەن Acer ـەوە نمایش کرا، لاپتۆپی قەبارە 16 ـی نوێی Acer Predator Triton 500 SE، دیزاینێکی گونجاوی هەیە و ڕووناک کەرەوەی RGB لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە نوێترین چیپسێتەکانی ئێنتێڵ و ئێن ڤیدیا بەردەست دەخرێت و ڕوونمایەک بە ڕەهەندی 16:10 لە خۆ دەگرێت

 

ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕوونماکەی زیاتر درێژ تر بێت لە نەوەی پێشووتری Triton کە قەبارەی 15.6 ئینج بوو بە ڕەهەندی 16:9

 

سێ بژاردەی ڕوونما لە خۆ دەگرێت، جۆرێکیان لە جۆری LCD بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز، هەروەها جۆری Mini LED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز، هەروەها جۆری IPS بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 240 هێرتز، هەموویان ڕوونی 2560*1600 پێکسڵ

نەوەی یازدەهەمی نوێترین چیپسێتی ئێنتێڵ لە زنجیرەی Core i9 لەگەڵ گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3080 لە خۆ دەگرێت، هەروەها پشتگیری بەرز کردنەوەی بیرگەی تاوەکو 4 تێرابایت و ڕامی 64 گێگابایت دەکات

 

دوو دەرچەی Thunderbolt 4 و دوو دەرچەی USB 3.2 نەوەی دووەم و دەرچەیەکی HDMI 2.1 و دەرچەیەکی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە خۆ دەگرێت

 

نوێترین سیستەمی ساردکەرەوەی نەوەی پێنجەمی Aeroblade 3D fan لە خۆ دەگرێت کە سێ پانکەی ساردکەرەوە لە خۆ دەگرێت و کۆمپانیاکە دەڵێت 10% توانای باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی

 

لاپتۆپەکە لە باکووری ئەمریکا لە مانگی داهاتوو بە نرخی دەست پێکی 1,749 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری SSD و 16 گێگابایت ڕام و ڕوونمایەکی جۆری LCD بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز و پرۆسێسەری Core i7-11800H و گرافیک کاردی GeForce RTX 3060 بەردەست دەبێت

 

هەروەها وەشانێکی بەهێزتر و گرانتری لێ بەردەست دەخرێت بە نرخی دەست پێکی 2,499 دۆلار بۆ پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ و گرافیک کاردی زنجیرەی Nvidia GeForce RTX 3000 و ڕوونما لە جۆری Mini LED بە ڕوونی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز یاخوود لە جۆری LCD بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 360 هێرتز بەردەست دەبێت، هەروەها 64 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرێت و لە مانگی 8 ئەمساڵ لە باکووری ئەمریکا بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3uE4Xkd
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە