مۆبایلی ZTE Axon 30 Ultra بە سوپرایزەوە نمایش کرا، لە ئەمریکا و کەنەدا بەردەست دەبێت، تاوەکو ئێستا نازانین کەی یاخوود نرخی چەندە، بەڵام فلاگشیپەکانی ZTE زۆر جار لە بازاڕی باکووری ئەمریکاوە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت مۆدێلی نوێ لە ئەوروپاش بوونی هەبێت، وەک Axonـەکانی تر کە هەبوون
هەروەها دوو مۆدێلی دیکە هەیە، کە ZTE Axon 30 و ZTE Axon 30 Proـن، لە ڕاستیدا ئەمانە بەردەست نابن لە باکووری ئەمریکا، وە جۆری ئاسایی باسێکی زۆر کەمی لێوە کرا لە نمایشەکەدا و تەنها ئاماژە بەوە کرا کە کامێرای سێڵفییەکەی لە ژێر ڕوونمادایە
ZTE Axon 30 Ultra
ئەم مۆبایلە سەرنجت ڕادەکێشێت بە بوونی 3 کامێرای ڕوونی 64 مێگاپێکسڵی لە دواوەیدا، کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX686 لەگەڵ تایبەتمەندی OIS، لەگەڵ هاوێنەیەکی دیکەی 64 مێگاپێکسڵی کە کەمێک هاوێنەکەی درێژ ترە، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ، کامێرای سەرەکی لە توانایدایە بە ڕوونی 8K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات
کامێرای چوارەم بوونی هەیە لە دواوەیدا، ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە بۆ 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ، هەروەها 120 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ
وە لە پێشەوەیدا کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە و لە شێوەی چاڵە، واتە تەکنەلۆژیای کامێرای ژێر ڕوونمای تێدا بەکار نەهێنراوە
ڕوونمایەکەی قەبارەی 6.67 ئینجە لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و ڕوونی +1080 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی بریتییە لە 300 هێرتز، هەروەها بڕوانامەی +HDR10 دەکات و پارێزراوە بە Gorilla Glass 5 لە پێشەوە و دواوەیدا
چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و بە 8 گێگابایت ڕام لە جۆری LPDDR5 و 256 گێگابایت بیرگە لە جۆری UFS 3.1 بەردەست دەخرێت، هەروەها بژاردەی 12 گێگابایت ڕامیش بەردەستە، جۆرێکی سنووردار کراوی مۆبایلەکە بە بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بەردەست دەخرێت
پاترییەکی قەبارە 4,600 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات دەکات، بەڵام پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل ناکات، هەروەها پشتگیری لە تەکنەلۆژیایەکانی تۆڕی نەوەی پێنجەم و Wi-Fi 6E دەکات و ڕووکاری بەکارهێنەری MyOS 11 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە
داواکاری پێشوەختە بۆ مۆبایلەکە لە چین لە ڕۆژی 19 مانگ دەست پێ دەکات، هەروەها بەمزووانە لە بازاڕەکانی دیکەی جیهان بەردەست دەبێت، هەروەها بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و ناعنایی و جۆرێکی تایبەتی چەرمی گیای tan بەردەست دەبێت
نرخی مۆبایلەکە لە چین لە 720 دۆلارەوە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت دەست پێ دەکات و نرخی بریتی دەبێت لە 1,020 دۆلار بۆ بەرزترین جۆری کە بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایتە
ZTE Axon 30 Pro
جۆری پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED و تەخت لە خۆ دەگرێت و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی بریتییە لە 360 هێرتز
چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لە خۆ دەگرێت و بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایتە و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای Wi-Fi 6 دەکات
بەشی کامێرا گەورەترین جیاوازی تێدا بەدی دەکرێت کاتێک دوو کامێرای 64 مێگاپێکسڵی لە دواوەیدا بە دی دەکرێت و کامێرای دوور بینی بە دی ناکرێت و کامێرای گۆشە فراوان و سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و 5 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی لە خۆ دەگرێت
پاترییەکی قەبارە 4,200 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا تەنها لە ڕێگەی وایەرەوە دەکات
نرخی مۆبایلەکە لە چین 460 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت، هەروەها 552 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3uTAoaV
via IFTTT