وەشانی تاقیکاری خزمەتگوزاری xCloud لەم هەفتەدا بۆ سیستەمی iOS و کۆمپیوتەر ڕادەگەیەنرێت

 

 

بە فەرمی وەشانی تاقیکاری خزمەتگوزاری xCloudـی Xbox بۆ کۆمپیوتەر و سیستەمی iOS بەردەست دەبێت، بەڵێ!، سبەینێ کە دەکاتە ڕۆژی 20 مانگ خزمەتگوزارییەکە لە ڕێگەی وێبگەڕەکانەوە بەردەست دەبێت، ڕێگە بە بەشدار بوانی خزمەتگوزاری Xbox Game Pass Ultimate دەدات یارییەکانی ئێکس بۆکس لەسەر ئایفۆن، ئایپاد، کۆمپیوتەر ئەنجام بدەن، مایکرۆسۆفت ئەم وەشانی تاقیکارییە بە سنووردار کراوی دەهێڵێتەوە، پێویستە لە لایەن یاریزانەکانەوە بانگێشت بکرێن بۆ بەشداری کردن لەم قۆناغی تاقیکارییەدا

 

خزمەتگوزارییەکە لە ڕێگەی ماڵپەڕی www.xbox.com/play بەردەست دەبێت لەو شوێنەی کە بەشدار بوانی خزمەتگوزاری Xbox Game Pass Ultimate بانگێشتی کەسەکانی دیکە دەکەن بۆ وەشانە تاقیکارییەکە، لە ڕێگەی وێبگەڕی Microsoft Edge یان Chrome یان Safari، زیاتر لە 100 یاری بەردەست دەبن، وە تاقیکەران دەتوانن لە ڕێگەی دەسکی Bluetooth یاخوود USBـیەوە یاخوود هەر شێوازێکی دەسکی دەستکاری کراو، یارییەکە تاقی بکەنەوە، هەروەها خزمەتگوزارییەکە لە 22 وڵاتی جیاواز بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3x8BIIT
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە