بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Vivo V21 بە کامێرای سێڵفی 44 مێگاپێکسڵی OIS و فلاشەوە نمایش کرا

 

 

پێدەچێت کامێرای سێڵفی زنجیرە مۆبایلی Vivo V21 باشترین کامێرای سێڵفی بن لەم ساڵانەی دواییدا، چوونکە زۆرینەی کارەکانی کامێرای سەرەکی دواوەی مۆبایلەکان ئەنجام دەدەن، بە بوونی ڕووناک کەرەوە(فلاش) و تایبەتمەندی OIS، لە ڕاستیدا هەر سێ مۆبایلی زنجیرەکە کە Vivo V21 و Vivo V21 5G و Vivo V21eـن تایبەتمەندییەکانیان وەک یەکن بەڵام لە ڕووی چیپسێت و پەیوەندییەکان جیاوازن

 

هەردوو مۆبایلی Vivo V21 و Vivo V21 5G کامێرای سێڵفی 44 مێگاپێکسڵیان بە OIS ـەوە هاوبەشی پێ کردووە، کە چەندین ساڵە نەبینراوە، هەروەها توانایان هەیە بە ڕوونی 4K ڤیدیۆ تۆمار بکەن

 

 

کامێرای سێڵفی مۆبایلەکە لە نێو نۆچ جێگیر کراوە، دوو ڕووناک کەرەوە(فلاش) لە خۆ دەگرێت بۆ یارمەتی دان لە باشترین وێنە چرکاندن لە دۆخێکی تاریکدا، هەروەها تایبەتمەندی AI Night Portrait لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ سەرنجی خۆکار کە هەموو فلاگشیپێک نییەتی

 

بەڵام مۆبایلی Vivo V21e، هەمان کامێرای 44 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت، بە بێ تایبەتمەندی OIS و دوو ڕووناک کەرەوەکە، ڕووناک کەرەوە لە خۆ ناکرێت و لە جیاتی تایبەتمەندی OIS تایبەتمەندی EIS لە خۆ دەگرێت

 

هەروەها هەر سێ مۆدێلەکە لە دواوەیدا 3 کامێرا لە خۆ دەگرێت، سەرەکییەکەیان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ

 

 

مۆدێلی تۆڕی نەوەی پێنجەمی زنجیرەکە دەبێتە تەنکترین مۆبایلی تۆڕی نەوەی پێنجەمی ڤیڤۆ، ڕوونمایەکی قەبارە 6.44 ئینجی لە جۆری Amoled بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، ڕوونی +1080 پێکسڵە و هەردوو مۆبایلی Vivo V21 و Vivo V21 5G خاوەن بڕوانامەی +HDR10ـن، هەر سێ مۆدێلەکە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرن لە ژێر ڕوونمادا

 

 

هەردوو مۆبایلی Vivo V21 و Vivo V21 5G چیپسێتی Mediatek Dimensity 800U قەبارە 7 نانۆمەتری لە خۆ لە خۆ دەگرن، هەروەها مۆبایلی Vivo V21e چیپسێتی سناپدراگۆن 720G لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت

 

هەر سێ مۆبایلەکە پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات

 

 

 

لە وڵاتی مالیزیا، هەردوو مۆبایلی Vivo V21 و Vivo V21e داواکاری پێشوەختەیان دەست پێ دەکات، هەردووکیان لە ڕۆژی 5 مانگی داهاتوو بە نرخی 390 دۆلار و 292 دۆلار بەردەست دەبن، هەروەها مۆدێلی تۆڕی نەوەی پێنجەم لە مالیزیا بەردەست نابێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3no8txa
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە