ئۆتۆمبێلە نوێیەکانی Toyota Mirai و Lexus LS بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی یارمەتیدەری لێخوڕین بەردەست دەخرێن

 

 

تۆیۆتا تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی یارمەتیدەری لێخوڕینی بڵاو کردەوە، لەگەڵ نوێترین ئۆتۆمبێلەکانی Toyota Mirai و Lexus LS، یارمەتیدەری پێشکەوتوو گونجاوە بۆ ئاستی دووەمی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر، شۆفێر دەتوانێت کردارەکانی خێراتر کردن و خاو کردنەوە و تەنانەت سووڕانی سوکانەکەش دیاری بکات لە ژێر مەرجی هاتووچۆی دیاری کراو، واتە هاوشێوەی یارمەتیدەرەکانی دیکەی کە ئێستا بەردەستن، ئەمە بە تەواوەتی خۆ لێخوڕ نییە و لە ژێر سەرپەرشتی شۆفێرەکە دیاری دەکرێت

 

یارمەتیدەری پێشکەوتوو داتای کامێرای تێلەسکۆبی و LiDAR بەکار دەهێنێت و زانیاری لە نەخشەی زۆر ورد پەیدا دەکات بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکانی دیکە لە هەمان ڕێگادا، هەروەها ئەگەر شۆفێر شوێنی مەبەست دیاری بکات لەسەر نەخشە، ئەوە توانای بڕیاردانی لەسەر گۆڕینی ڕێڕەوەکان و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە هەیە، بە شێوەیەکی باش کاری تێدا کراوە بۆ دۆزینەوە و هەڵسەنگاندنی دووری نێوان ئۆتۆمبێلەکان، بە شێوەیەکی دوور تر خۆی لە ئۆتۆمبێلە قەبارە گەورەکان و بارهەڵگرەکان دەپارێزێت

 

 

هەروەها سیستەمەکە کامێرایەک بەکار دەهێنێت بۆ پشکنینی شۆفێر، دەبێت دڵنیا بێتەوە لە بەستنی قایشی سەلامەتی و لە کاتی نیشانەی خەوتن یاخوود بێ خەوی زەنگ و ئاگادار کردنەوە لێدەدات، ئەگەر شۆفێرەکە وەڵامدانەوەی نەبوو، ئەوە هێدی هێدی ئۆتۆمبێلەکە خاو دەکاتەوە و داوای هاوکاری دەکات لە ئەگەری پێکدادان

 

 

سیستەمە نوێیەکە یەکەمین جار لە ڕۆژی 12 ئەم مانگەدا لە ژاپۆن بۆ ئۆتۆمبێلی Toyota Mirai بەردەست دەبێت، هەروەها تۆیۆتا پشت ڕاستی کردەوە کە ئۆتۆمبێلی Lexus LS مۆدێل 2022 یەکەمین ئۆتۆمبێل دەبێت ئەم تەکنەلۆژیایەوە لە ئەمریکا بەردەست ببێت، هەروەها یەکەمین ئۆتۆمبێلەکانن نوێ کردنەوەیان بۆ زیاد کردنی تایبەتمەندی لە سیستەمەکە پێ بگات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3wJCz2H
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە