ئەمڕۆ کارپێکەرێکی بچووکی Spotify بۆ فەیسبووک ڕادەگەیەنرێت

 

 

فەیسبووک کار ئاسانی دەکات بۆ ئەوەی بەکارهێنەر لە ئەپەکەی نەچێتە دەرەوە، کۆمپانیاکە هاوبەشی پێک هێناوە لەگەڵ Spotify و ئەمڕۆ دێتە بەرهەم لە شێوەی کارپێکەرێکی بچووک (miniplayer) و ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات میوزیک و پۆدکاستەکان لە ڕێگەی پەڕەی سەرەکی News Feed ـەوە گوێ لێ ڕا بگرن، دەکرێت ناوەڕۆکی دەنگ لە Spotify بۆ فەیسبووک هاوبەشی پێ بکرێت و بەکارھێنەرانی فەیسبووک تەنها بە کرتە لەسەر (کار پێ کردن-Play) گوێ لە میوزیک و پۆدکاستەکان بگرن

 

تایبەتمەندییەکە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS بەردەست دەبێت و لە 27 وڵاتی جیاوازدا بەردەست دەبێت و ئەمریکا یەکەمین دەبێت و ئەوانی دیکەش بە چەند مانگێک تایبەتمەندییەکانیان پێ دەگات، هەروەها بەکارھێنەران دوگمەیەکی پاشبنەما دەنگییەکان دەبینن لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی نێو فەیسبووک و دەتوانن ڕاستەوخۆ کاری پێ بکەن

 

 

ئەم هاوبەشییە لەگەڵ پاڵنانێکی گەورەتری فەیسبووک بۆ بواری دەنگی دێت، کۆمپانیاکە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازی دەنگی ڕاگەیاند هەفتەی ڕابردوو، لەوانە ڕکابەرێکی Club House بە ناوی Live Audio Rooms و کورتە کلیپی دەنگی بە ناوی Soundbites



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3tSxLGp
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە