ڕێدمی یەکەمین مۆبایلی یاری کردن(گەیمینگ) خۆی بە ناوی Redmi K40 Gaming Edition نمایش کرد، ڕوونماکەی تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 480 هێرتزە و شانەی هەستیار لە خۆ دەگرێت و پاترییەکی قەبارە 5,020 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 67 وات دەکات کە لە توانایدایە لە ماوەی 42 خوولەک تەواوی پاترییەکە بارگاوی بکاتەوە
چیپسێتی قەبارە 6 نانۆمەتری Mediatek Dimensity 1200 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت و 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت
ژووری هەڵمین و ساردکەرەوەی دیکە لە خۆ دەگرێت، بەڵام هیچ پانکەیەکی ساردکەرەوە یاخوود هیچ ئامێرێکی دیکەی ساردکەرەوەی دیکەی لەگەڵدا بەردەست نابێت
ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت کە توانای هەیە 1.067 ملیار ڕەنگ پیشان بدات و بڕوانامەی +HDR10 هەیە و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە
سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت لە دواوەیدا بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ کامێرای ماکرۆ
بڵندگۆی جۆری Stereo لە خۆ دەگرێت کە لە لایەن کۆمپانیای JBL ـەوە بەرهەم هاتووە و خاوەن هەردوو بڕوانامەی Hi-Res Audio و Dolby Atmos دەبێت
مۆبایلەکە لە ڕۆژی 30 ئەم مانگەدا بەردەست دەبێت، نرخی 310 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 340 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 370 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 420 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2PsTLZt
via IFTTT