بە فەرمی مۆبایلی Realme X7 Pro Extreme Edition بە ڕوونمای چەماوە و سێ کامێراوە نمایش کرا

 

 

مانگی 9 ساڵی ڕابردوو مۆبایلی Realme X7 Pro لە لایەن ڕیەلمییەوە نمایش کرا، ئێستا و بە بێدەنگی ڕیەلمی جۆری Extreme Edition مۆبایلەکەی لە چین نمایش کرد

 

ڕوونمایەک بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت و چەماوەیە و ڕوونی +FHDـە، سێ کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و دووەمیان ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ

 

کار بە ڕووکاری Realme UI 2.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات و بژاردەی بیرگەی تاوەکو 256 گێگابایت و ڕامی تاوەکو 12 گێگابایت بەردەستە

 

پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات و و کێشی تەنها 170 گرامە

 

 

 

کار بە چیپسێتی +Mediatek Dimensity 1000 دەکات و کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵە و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا لە خۆ دەگرێت و بڵندگۆی جۆری Stereo لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری Dolby Atmosـەوە و ساردکەرەوەی هەیە

 

بە دوو ڕەنگ بەردەست دەخرێت و بە نرخی دەست پێکی 365 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 410 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3rFgD53
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە