بە فەرمی کاتژمێری زیرەکی Realme Watch 2 لە مالیزیا نمایش کرا

 

 

نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر ڕیەلمی یەکەمین کاتژمێری زیرەکی خۆی نمایش کرد، بە ناوی Realme Watch، لەو کاتەوە دوو مۆدێلی دیکە بۆ زنجیرەی Realme S زیاد بووە، بەڵام تاوەکو Realme Watch 2 نمایش نەکرا جێگرەوەیەکی تەواو نەبوو بۆ نەوەی یەکەمی کاتژمێرە زیرەکەکە

 

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 1.4 ئینجییە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 320×320 پێکسڵ و ڕووناکی تاوەکو 600 نێت، ڕیەلمی 100 ڕووخساری جۆراوجۆر لەگەڵ ئەم کاتژمێرە بەردەست دەخات، یەک دوگمە لە لای دەستی ڕاست لە خۆ دەگرێت و خاوەن بڕوانامەی IP68 ـە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز، کێشی 38 گرامە

 

 

90 مۆدی وەرزشی جیاواز لە خۆ دەگرێت کە 14 دانەیان هاوشێوەی مۆدێلی پێش خۆیەتی، هەروەها چاودێریکەری خەو و قەلەقی هەیە و چاودێری کردنی لێدانی دڵ و ئۆکسجینی نێو خوێن(SpO2) لە خۆ دەگرێت

 

پاترییەکی قەبارە 315 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت کە توانای بەرگە گرتنی 12 ڕۆژ بەکارهێنانی هەیە بە یەک جار بارگاوی کردنەوە و بەکارھێنانی ئاسایی

 

نرخی MYR 229 دەبێت لە وڵاتی مالیزیا کە بە نزیکی دەکاتە 55 دۆلاری ئەمریکی و کاتی بەردەست خستنی بەرهەمەکە بۆ هیچ وڵاتێک ئاشکرا نەکراوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3sZZcNa
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە