بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Realme Q3 بە نرخی گونجاو نمایش کران

 

 

ئەم ڕۆژانە ڕۆژێکی قەرەباڵغە بۆ ڕیەلمی، لە پاش بۆنەی هیندستان و ئەوروپا، کۆمپانیاکە زنجیرە مۆبایلی Realme Q3 لە چین نمایش کرد، مۆبایلی نوێن و نرخیان لە 155 دۆلارەوە دەست پێ دەکات و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکەن

 

دوو بەرزترین مۆدێلی زنجیرەکە لە سەرەتای ئەمڕۆوە داواکاری پێشوەختەی لە چین دەست پێ دەکات، لە کاتێکدا مۆبایلی Realme Q3i لە کۆتایی ئەمڕۆ داواکاری پێشوەختەی دەست پێ دەکات و هەموویان لە ماڵپەڕی ڕیەلمی خۆی و JD و زیاتریش بەردەست دەبن

 

Realme Q3 Pro

 

جۆری پرۆ بەرزترین مۆدێلی زنجیرەکەیە و نرخی لە 245 دۆلارەوە دەست پێ دەکات، بەڵێ بە 245 دۆلار دەتوانیت چیپسێتی قەبارە 6 نانۆمەتری Mediatek Dimensity 1100 بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم بەدەست بهێنیت!

 

کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری Realme UI 2.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات و ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینج لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 360 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە

 

ژووری هەڵمین بە قەبارەی 3,175mm² لە خۆ دەگرێت کە توانای هەیە تاوەکو 15 پلەی سیلیزی چیپسێتەکە سارد بکاتەوە، بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت

 

 

 

سێ کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای دووەم ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و کامێرای ماکرۆش بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە

 

بڵندگۆی جۆری Stereo لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری Dolby Atmos و Hi-Res و دەرچەی هێدفۆن جاک، هەروەها پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات دەکات

 

لە ڕۆژی 29 ئەم مانگە بە نرخی دەست پێکی CNY 1,600 کە بە نزیکی دەکاتە 245 دۆلار لە چین دەست بە فرۆشتنی مۆبایلەکە دەکرێت

 

Realme Q3 5G

 

 

جۆری ئاسایی چیپسێتی سناپدراگۆن 750G بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە لەسەر جێگیر کراوە و ژووری هەڵمین لە خۆ دەگرێت بۆ ساردکردنەوەی چیپسێتەکە تاوەکو 10 پلەی سیلیزی

 

هەروەها ڕوونماکەشی جیاوازە لە جۆری پرۆ، لە جۆری LCDـیە و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 180 هێرتزە، هەروەها هەمان ڕوونی و تێکڕای نوێ بوونەوە لە خۆ دەگرێت، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدایە

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای دووەم ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و کامێرای ماکرۆ ڕوونی 2 مێگاپێکسڵە، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە

 

 

 

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات دەکات، هەروەها دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت

 

نرخی مۆبایلەکە لە چین 200 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و لە ڕۆژی 29 ئەم مانگە بەردەست دەبێت

 

Realme Q3i

 

جۆرێکی نزمتر بە ناوی realme Q3i بەردەست دەبێت بە نرخی تەنها 155 دۆلار و هێشتان پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات و چیپسێتی Mediatek Dimensity 700 لە خۆ دەگرێت

 

ڕوونماکەی تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتزە و تاکە جیاوازییە لەگەڵ جۆری ئاسایی لە ئەوەی ڕوونماوە و هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت

 

کامێرای دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای ڕەش و سپی و ماکرۆ لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ

 

 

 

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات

 

بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت وەک مۆدێلی بنچینەیی بەردەست دەبێت و مۆدێلی ڕامی 6 گێگابایتیشی لێ بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3tJFiHs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە