ئەپی Peshawa Kurdi بۆ گوێگرتن لە قورئانی پیرۆز بۆ iOS و Android بەردەستکرا

یەکێک لە نوێترین ئەپەکانی تیمی KurdAppDev بریتییە لە ئەپی Peshawa Kurdi، کە تایبەتە بە گوێگرتن لە قورئانی پیرۆز.

ئەپی Peshawa Kurdi ئەپێکی دەنگییە و تایبەتە بە گوێگرتن لە قورئانی پیرۆز. ڕێگە بە بەکارهێنەرانی iOS و Android دەدات تاوەکو بە سێ جۆر جۆرایەتی جیاواز گوێبیستی قورئانی پیرۆز ببیت بە دەنگی قورئانخوێنی کورد پێشەوا عبدالقادر کوردی. 

ئەپەکە خاوەن دیزاینێکی جوانە و زۆر ئاسانە لە بەکارهێنان.

گرنگترین تایبەتمەندییەکان:

  • بە سێ زمانی جیاواز بەردەستە.
  • بە سێ جۆرایەتی بەردەستە؛ بەرز، مامناوەند و نزم.
  • لیستی دلخوازەکان.
  • لە چ سورەتێکدا وەستایت و داتخستەوە لەهەمان شوێنەوە بەردەوام دەبیت.
  • لە ڕۆژی هەینیدا بیرخستنەوەت بۆ دێت بۆ خوێندنی سورەتی کهف و ئەتوانیت گوێبیستی ببیت بەبێ ئەوەی خەتمەکەت تێکبچێت.

ئەپی Peshawa Kurdi بە شێوەی تەواو خۆڕایی بەردەستە بۆ سیستەمەکانی iOS و Android. کرتە لە دوگمەکانی خوارەوە بکە بۆ داگرتن.

  • Peshawa Kurdi
    دابەزاندن
  • Peshawa Kurdi
    دابەزاندن


  • from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3ei1Jg8
    via IFTTT
    x
    چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

    هەڵۆ سەلمان
    سەبسکرایبم بکە