ئۆپۆ نەوەیەکی نوێی بۆ زنجیرە مۆبایلی Oppo Reno 5 زیاد کرد بە ناوی Oppo Reno5 Z 5G، چیپسێتی Mediatek Dimensity 800U لەسەر جێگیر کراوە و بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت هەیە و ڕووکاری بەکارهێنەری ColorOS 11.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە
خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینجییە لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە و چاڵێکی ڕوونما لە خۆ دەگرێت کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ تێدایە
هەروەها لە دواوەیدا 4 کامێرا لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ وێنەی ڕەش و سپی، هەروەها چەندین تایبەتمەندی وەک Ultra Night Video, HDR Video, Dual-View Video, Focus Lock, Dynamic Bokeh, AI Scene Enhancements 2.0 لە خۆ دەگرێت
پاترییەکی قەبارە 4,310 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و لە ڕێگەی دەرچەی Type-Cـەوە بە هێزی 30 وات بارگاوی دەبێتەوە، هەروەها دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە NFC و 5G دەکات
بە ڕەنگەکانی Cosmo Blue و Fluid Black بەردەست دەخرێت و لە ڕاستیدا مۆبایلەکە مۆبایلێکی نوێ نییە و هەمان مۆبایلی +Oppo F19 Proـە بەڵام بە بارگاوی کەرەوەی خاوتر و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی NFC
ئێستا مۆبایلەکە لە وڵاتی Singapore بە نرخی SGD529 کە بە نزیکی دەکاتە 395 دۆلاری ئەمریکی و نرخی AED1,499 لە وڵاتی ئیمارات کە بە نزیکی دەکاتە 410 دۆلاری ئەمریکی بەردەستە
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fLebrj
via IFTTT