بە فەرمی MSI دوو لاپتۆپی نوێی بازرگانی نایابی ڕاگەیاند

 

 

ئێمە دەزانین کە MSI لە لووتکەدایە بۆ لاپتۆپە گەیمینگەکان، بەڵام ئێستا کۆمپانیای دوو لاپتۆپی نوێی بازرگانی ڕاگەیاند کە Summit E13 Flip Evo و Summit E16 Flipـن و دەتوانرێت شێوازی بگۆڕێت، واتە قەد بکرێت(Flip) و پرۆسێسەرەکانی Intel Tiger Lake لەسەر جێگیر کراوە

 

هەواڵە گەورەکە ئەوەیە کە MSI ڕایگەیاند لاپتۆپی Flip نوێ ڕەهەندەکەی بریتییە لە 16:10 و دەڵێت ئەم ڕەهەندە نوێیە 10% بەروارد بە ڕەهەندی 16:9 توانای بینین دابین دەکات کە پێویستە بۆ بەکارهێنەرانی لاپتۆپی بازرگانی، هەردوو مۆدێلەکە گونجاون لەگەڵ پێنووسی زیرەکی پەرەپێدراوی کۆمپانیاکە MPP 2.0ـە

 

هاوشێوەی نەوەکانی دیکەی زنجیرەکە، ئەم دوو نەوەیەش هەندێک تایبەتمەندی بۆ کۆبوونەوەکان لە خۆ دەگرێت، بۆ نموونە کەمکردنەوەی دەنگە دەنگی کامێرا، شەتەرێکی فیزیکی، لابەری ژاوە ژاو و زیاتریش، هەروەها کۆمپانیاکە دەڵێت لاپتۆپە نوێیەکان توانای 20 کاتژمێر کار کردنیان هەیە بە یەکجار بارگاوی کردنەوە

 

 

لاپتۆپی E13 Flip Evo وەک ئەوەی لە ناوەکەی دەردەکەوێت، سەر بە پرۆگرامی Intel Evo programـە، مانای وایە بە پێوانەی جۆراو جۆری ئێنتێڵدا تێپەڕ بووە وەک خێراتر ئەنجامدانی کردارەکان، گەڕانەوەی توانا، پاترییەک بۆ تەواوی ڕۆژەکە، لەگەڵ نوێترین دەرچە و تەکنەلۆژیای بێتەل وەک Wi-Fi 6 و Thunderbolt 4، کۆمپانیاکە دەڵێت 10% باشترە لە نێو لاپتۆپە 2-in-1ـەکانی دیکە

 

وا دیارە لاپتۆپی E16 Flip زیاتر بۆ کار گونجاوە، چوونکە نوێترین گرافیک کاردەکانی ئێن ڤیدیای لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها چوار مایکرۆفۆن لە خۆ دەگرێت بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسەکان و پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان

 

 

ئەم مۆدێلە پشتگیری لە هەردوو تەکنەلۆژیای Wi-Fi 6E و Bluetooth 5.2 دەکات و خاوەن بیرگەی PCIe 4.0 NVMe SSDـە

 

تاوەکو ئێستا نرخ و کاتی بەردەست بوونی لاپتۆپی E16 Flip لە لایەن کۆمپانیاکەوە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لاپتۆپی E13 Flip نرخی 1,599 دۆلارەوە دەست پێ دەکات و بەردەستە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخ و کاتی بەردەست بوونی هەردوو بەرهەمەکە بە تەواوەتی ڕادەگەیەنرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3mbZYEO
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە