مایکرۆسۆفت ئەمڕۆ زنجیرەی Surface بە لاپتۆپی Microsoft Surface Laptop 4 نوێ کردەوە، بە بژاردەی پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ و AMD بەردەست دەخرێت و بە هەردوو قەبارەی 13.5 ئینج و 15 ئینج بەردەست دەبێت، هەردوو قەبارەکە بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ و زنجیرە پرۆسێسەری AMD Ryzen 4000 بەردەست دەبێت، مایکرۆسۆفت دەست بە فرۆشتنی لاپتۆپەکە دەکات لە ڕۆژی 15 ئەم مانگە لە ئەمریکا بە نرخی دەست پێکی 999 دۆلار بۆ جۆری پرۆسێسەری AMD و نرخی دەست پێکی 1,199 دۆلار بۆ جۆری پرۆسێسەری ئێنتێڵ
جیاوازی نرخ لە نێوان هەردوو جۆرەکە هۆکاری سەرەکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مایکرۆسۆفت زنجیرە پرۆسێسەری AMD Ryzen 5000 بەکار نەهێناوە لە لاپتۆپەکەدا کە نوێترین زنجیرە پرۆسێسەری AMDـیە
باشتر کردنی پرۆسێسەرەکان زۆر گرنگن، مایکرۆسۆفت بەڵێن دەدات 70% توانای لاپتۆپەکە بەراورد بە لاپتۆپی Surface Laptop 3 زیاتر بێت، هەروەها مایکرۆسۆفت بەڵێنی 19 کاتژمێر کار کردن دەدات لە جۆری AMD و قەبارەی 13.5 ئینج، هەروەها 17.5 کاتژمێر بۆ قەبارەی 15 ئینج، هەروەها جۆری ئێنتێڵی قەبارە 13.5 ئینج بەرگەی 17 کاتژمێر کار کردن و قەبارەی 15 ئینج بەرگەی 16.5 کاتژمێر کار کردن دەگرێت، هەردوو جۆرەکەی ئێنتێڵ بە نوێترین گرافیک کاردی Iris Xe بەردەست دەخرێت
لاپتۆپەکە هەمان دیزاینی Surface Laptop 3 هەیە و دەتوانیت ڕەنگەکانی classic platinum و ice blue بۆ قەبارەی 13.5 ئینج هەڵبژێریت، کە هەردووکیان قوماشی ئەلکانتاران، هەروەها لە بژاردەی کانزایی هەردوو ڕەنگی Matte black و sandstone بەردەست دەبێت بۆ قەبارەی 13.5 ئینج، هەروەها مۆدێلی قەبارە 15 ئینج بە بژاردەی کانزایی و بە هەردوو ڕەنگی platinum و matte black بەردەست دەخرێت
مایکرۆسۆفت لە بەشەکانی دیکەی لاپتۆپەکە بەراورد بە نەوەی پێشووتری لاپتۆپەکە گۆڕانکاری نەکردووە و دەرچەیەکی USB-C و USB-A لە خۆ دەگرێت، هەروەها دەرچەی هێدفۆن جاک، هەروەها بیرگەی لە جۆری SSD و لە جۆری M.2 NVMe لە خۆ دەگرێت
نرخی دەست پێکی قەبارە 13.5 ئینجی AMD بریتییە لە 999 دۆلار بۆ 256 گێگابایت بیرگە و 8 گێگابایت ڕام و پرۆسێسەری AMD Ryzen 5 4680U، هەروەها جۆری بنچینەیی ئێنتێڵ تایبەتمەندییەکانی بریتییە لە پرۆسێسەری Core i5 1135G7 و 512 گێگابایت بیرگە و 8 گێگابایت ڕام، هەروەها بەرزترین مۆدێلی ئێنتێڵ نرخی 2,299 دۆلار دەبێت بۆ پرۆسێسەری Core i7 و 1 تێرابایت بیرگە و 32 گێگابایت ڕام، هەروەها بژاردەی پرۆسێسەری AMD بەرزترین نرخی 1,199 دۆلار دەبێت بۆ 256 گێگابایت بیرگە و 16 گێگابایت ڕام
لە قەبارەی 15 ئینج، نرخی جۆری AMD لە 1,299 دۆلارەوە دەست پێ دەکات بۆ پرۆسێسەری AMD Ryzen 7 4980U و بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، هەروەها بە نرخی 1,699 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت، هەروەها بۆ بژاردەی پرۆسێسەری ئێنتێڵ نرخی لە 1,799 دۆلارەوە دەست پێ دەکات بۆ پرۆسێسەری Core i7 1185G7 و 512 گێگابایت بیرگە و 16 گێگابایت ڕام، هەروەها نرخی 2,399 دۆلار بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 32 گێگابایت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2RyIhUX
via IFTTT