بە فەرمی زنجیرە تەلەڤزیۆنی Mi TV EA 2022 بە 7 قەبارەی جیاواز نمایش کرا

 

 

وەک چاوەڕوان دەکرا، شاومی بە فەرمی زنجیرە تەلەڤزیۆنی Mi TV EA 2022 بە 7 قەبارەی جیاوازەوە لە چین نمایش کرد، دیزاینی هاوشێوەی نەوەی پێش خۆیەتی بەڵام تایبەتمەندییەکانی تاوەکو ڕادەیەک جیاوازن

 

زنجیرە تەلەڤزیۆنی Mi TV EA 2022 پانێڵی LCDـیە بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و 178 پلە گۆشەی بینین، هەروەها ڕوونی ڕوونماکان لە هەموو قەبارەکاندا وەک یەک نین و جیاوازییان هەیە، بەهەمان شێوە، بڵندگۆ، ڕام، و زیاتریش جیاوازییان هەیە، هەموو مۆدێلەکان نوێترین ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI بۆ سیستەمی وەگەڕخەری TV 3.0 بەکار دەبەن، هەروەها هەمان دەرچەی I/O لە خۆ دەگرن

 

لە مۆدێلی Mi TV EA32 2022ـەوە دەست پێ دەکەین، تاکە مۆدێلی زنجیرەکەیە ڕوونی ڕوونماکەی HD بێت، هەروەها هەردوو مۆدێلی Mi TV EA40 2022 و Mi TV EA43 2022 ڕوونی ڕوونماکانیان FHDـیە، هەروەها مۆدێلەکانی دیکە کە ماونەتەوە ڕوونی ڕوونماکانیان 4Kـیە

 

 

ئەو تەلەڤزیۆنانەی کە ڕوونیان HD و FHDـیە، چیپسێتی Amlogic 64-bit دوو ناووکی لەسەر جێگیر کراوە و GPUـی ARM Mali-450 MP2 لە خۆ دەگرن، هەروەها 1 گێگابایت بیرگە و 8 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرن، هەروەها ئەو تەلەڤزیۆنانەی کە ڕوونیان 4Kـیە چیپسێتی Amlogic 64-bit چوار ناووکی لەسەر جێگیر کراوە و 8 گێگابایت بیرگە و 1.5 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرن

 

لە چین لە ڕۆژی 25 ئەم مانگە دەست دەکرێت بە فرۆشتنی یەکەمین کۆمەڵە لەم تەلەڤزیۆنە نوێیانە بەم نرخانە:

 

Xiaomi Mi TV EA32 2022 – ¥999 ($153)

Xiaomi Mi TV EA40 2022 – ¥1,399 ($215)

Xiaomi Mi TV EA43 2022 – ¥1,499 ($230)

Xiaomi Mi TV EA50 2022 – ¥2,199 ($337)

Xiaomi Mi TV EA55 2022 – ¥2,399 ($368)

Xiaomi Mi TV EA65 2022 – ¥3,199 ($490)

Xiaomi Mi TV EA75 2022 – ¥4,999 ($766)



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3v2BSjl
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە