بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Mi 11X بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم و زیاترەوە نمایش کرا

 

 

کۆمپانیای شاومی ئەمڕۆ لە هیندستان زنجیرەیەکی نوێی لە مۆبایلی Mi 11 بە ناوی Mi 11X نمایش کرد، هەردوو مۆبایلی Mi 11X و Mi 11X Pro خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجین لە جۆری Super Amoled بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی +HDR10

 

 

لە ڕووی کامێراوە، جۆری پرد کامێرای سەرەکی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری HM2، بەڵام جۆری ئاسایی کامێرای سەرەکی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە، هەروەها هەردووکیان خاوەن کامێرای گۆشە فراوانن بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ

 

 

جیاوازییەکی دیکە لە نێوان هەردوو مۆبایلە ئەوەیە جۆری پرۆ چیپسێتی سناپدراگۆن 888 و جۆری ئاسایی چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لە خۆ دەگرێت، هەروەها هەردووکیان خاوەن پاترییەکی قەبارە 4,520 مللی ئەمپێر.کاتژمێرین و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکەن

 

 

 

جۆری ئاسایی نرخی لە 400 دۆلارەوە دەست پێ دەکات بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت، هەروەها نرخی 427 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و لە ڕۆژی 27 ئەم مانگە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت

 

نرخی جۆری پرۆ 535 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 560 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و لە ڕۆژی 24 ئەم مانگە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2RZ2UtC
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە