بە فەرمی لاپتۆپی LG Ultra Gear 17 بە ڕوونمای WQXGA و پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ و زیاترەوە نمایش کرا

 

 

لەوانەیە ئێڵ جی پلانی وەها بێت واز لە بازرگانی مۆبایلی زیرەک بهێنێت، بەڵام هێشتا لە زۆر بواری دیکەدا لە ڕکابەری دایە و بە تایبەت لە بواری ئامێرەکانی نێو ماڵ و ڕوونما، ئێڵ جی بە فەرمی لە کۆریا نوێترین لاپتۆپی خۆی بە ناوی LG Ultra Gear 17 ڕاگەیاند

 

ڕوونمایەکی قەبارە 17 ئینج لە پانێڵی LCD و بە ڕوونی 2560 * 1600 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها هەڵگری پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵە لە زنجیرەی Core i5 و ڕامێکی 8 گێگابایت لە جۆری DDR4 بە خێرایی 3200 مێگاهێرتز و بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری M.2 NVMe SSD لە خۆ دەگرێت

 

 

گرافیک کاردی Nvidia Ge Force GTX 1650 Ti لەسەر جێگیر کراوە و کێشی 1.95 گرامە و پاترییەکی 80Whr لە خۆ دەگرێت و سیستەمی دوانە ساردکەرەوەی هەیە

 

سێ دەرچەی USB 3.1 و دەرچەیەکی USB 4 و دەرچەی HDMI لە خۆ دەگرێت، بە نرخی 2.24 وۆنی چینی کە بە نزیکی دەکاتە 1,986 دۆلاری ئەمریکی بەمزووانە لە ئەمریکا بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cMu7rm
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە