هەردوو مۆبایلی IQOO 7 و IQOO 7 Legend دەبنە فلاگشیپی نوێی براندەکە بۆ سەر ئاستی جیهان

 

 

براندی گەیمینگی IQOO دوا جار زنجیرە مۆبایلی فلاگشیپی IQOO 7 لە سەکۆیەکی دەرەوەی چین نمایش کرد، بە فەرمی براندەکە هەردوو مۆبایلی IQOO 7 و IQOO 7 Legend لە هیندستان نمایش کرد

 

تایبەتمەندییەکانی جۆری جیهانی IQOO 7 تەواو لە مۆبایلی IQOO Neo 5 دەچێت، بە کامێرای ستوونی و چیپسێتی سناپدراگۆن 870، هەروەها IQOO 7 چین لە ژێر ناوی IQOO 7 Legend بۆ جیهان بەردەست دەبێت، چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لە خۆ دەگرێت و بە هاوبەشی BMW M Motorsport دیزاین دەکرێت

 

 

مۆبایلی IQOO 7 Legend چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لە خۆ دەگرێت و بیرگەکەی لە جۆری UFS 3.1 و ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5ـە، هەروەها ژووری هەڵمین بە قەبارەی 4096 sq. mm لە خۆ دەگرێت

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.62 ئینجی لە جۆری Amoled لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵ

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای تێلەفۆتۆ ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە بۆ 2 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ

 

پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات دەکات، لە کاتێکدا جۆری چینی پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 120 وات دەکات، بەهۆی کێشەی پەیوەندیدار بە بڕوانامەوە

 

 

 

نرخی مۆبایلەکە لە هیندستان لە 535 دۆلارەوە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت دەست پێ دەکات و 589 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و لە ڕۆژی 1 مانگی داهاتوو دەست بە فرۆشتنی دەکرێت

 

جۆری جیهانی IQOO 7 هەمان تایبەتمەندییەکانی IQOO 7 Legend لە خۆ دەگرێت، بەڵام چەند جیاوازییەک هەیە، سەرەکیترینیان بریتییە لەوەی چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لە خۆ دەگرێت لە جیاتی چیپسێتی سناپدراگۆن 888

 

 

هەروەها کامێرای تێلەفۆتۆ لە دواوەیدا لە خۆ ناگرێت و جێگای بە کامێرایەکی 2 مێگاپێکسڵی بۆ وێنەی ڕەش و سپی دەگیرێتەوە

 

هەروەها پاترییەکی قەبارە 4,400 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت لە جیاتی پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 66 وات دەکات هاوشێوەی IQOO 7 Legend و توانای هەیە 100% پاتری مۆبایلەکە لە 22 خوولەکدا بارگاوی بکاتەوە

 

 

 

نرخی مۆبایلەکە لە 428 دۆلارەوە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت دەست پێ دەکات و 455 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 482 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3aDgKbs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە