ئەپڵ iMac تەنکتری بە چیپسێتی Apple M1 و بژاردەی ڕەنگاوڕەنگ ڕاگەیاند

 

 

ئەپڵ نەوەیەکی نوێی دووبارە دیزاین کراوەی iMac ڕاگەیاند، بە هەمان ڕوونما و چیپسێتی Apple M1، هەروەها بە بژاردەی ڕەنگاوڕەنگ بۆ جوانتر کردنی کۆمپیوتەرە لە نێو یەکەکە

 

ئای ماکە نوێیەکە ڕوونماکەی قەبارەی 24 ئینجە و ڕوونی 4.5Kـیە، هەروەها باریکترە لە لاکان و سەرەوە و هێشتا لە خوارەوە پانە و گەورەیە، بەڵام دواوەی تەخت بووە بەراورد بە نەوەی پێشوو کە چەماوە بوو، ئەپڵ دەڵێت قەبارەی 50% کەمتر بووەتەوە، هەروەها ڕوونماکەی تەکنەلۆژیای True Tone تایبەتی ئەپڵی تێدا بەکار هێنراوە بۆ خودکاری کردنی پلەی گەرمی ڕێک خستن

 

هەروەها ئەپڵ بڕیاری نوێ کردنەوەیەکی گەورە دەدات بۆ کامێرا و مایکەکانی ئای ماک، یەکەم هەنگاو لە وێبکامێکی ڕوونی 1080 پێکسڵ دەستی پێ کردووە لە ئێستادا

 

 

ئای ماکی نوێ تەنکییەکەی 11.5mm ـە، بەڵام ئەپڵ دەڵێت دەبێت بێدەنگ تر و سارد تر بێت بەراورد بە نەوەی پێش خۆی، هەروەها دەڵێت سووپاس بۆ چیپی M1 وای کردووە دوو پانکەی ساردکەرەوەی بچووک لە خۆ بگرێت لە جیاتی سیستەمی گەرمی گەورە

 

نزمترین مۆدێلی 2 دەرچەی USB-C لە خۆ دەگرێت لەگەڵ دەرچەی Thunderbolt لە دواوەیدا، بەڵام بەرزترین مۆدێل دوو دەرچەی دیکەی USB-C لە خۆ دەگرێت بێ دەرچەی Thunderbolt، هەروەها هێشتان دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت

 

 

 

لە پاڵ ئای ماکی نوێ، ئەپڵ تەختەکلیل و ماوس و تراکپادی نوێی ڕاگەیاند، تەختەکلیلەکە Touch ID لە خۆ دەگرێت بۆ بەکار ھێنانی

 

نرخی ئای ماکی نوێ لە 1,299 دۆلارەوە دەست پێ دەکات، هەروەها هەندێک لە ڕەنگەکان نرخی بەرزتر دەکەنەوە بۆ 1,499 دۆلار، بەردەست دەبێت لە نیوەی دووەمی مانگی داهاتوو، هەروەها داواکاری پێشوەختە لە ڕۆژی 30 ئەم مانگە دەست پێ دەکات، بژاردەی بیرگەی 256 گێگابایت لە جۆری SSD مۆدێلی دەست پێکە و تاوەکو 2 تێرابایت بیرگە و 16 گێگابایت ڕام بەرز دەکرێتەوە و بە 7 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3n2j68U
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە