بە فەرمی مۆبایلی Huawei nova 8 Pro 4G بە ڕوونمای 120 هێرتز و زیاترەوە نمایش کرا

 

 

هواوەی مانگی 12 ساڵی ڕابردوو مۆبایلی Huawei nova 8 Pro 5G ڕاگەیاند، ئێستا کۆمپانیاکە وەشانی 4G(تۆڕی نەوەی چوارەم) لە مۆبایلەکە ڕاگەیاند، لە ڕاستیدا هەمان مۆبایلە بەڵام بە بێ پشتگیری کردن لە 5G، واتە چیپسێتی Kirin 985 لە خۆ دەگرێت و کار بە ڕووکاری EMUI 11.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 10 دەکات، هەروەها بە هەردوو بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.76 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و هەستەوەری پەنجەمۆری لە ژێردا جێگیر کراوە و کامێرای سێڵفی سەرەکی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و کامێرای گۆشە فراوانی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە

 

 

بە 4 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت و پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرا بە هێزی 66 وات دەکات

 

هواوەی کاتی بەردەست خستن و نرخی جۆری تۆڕی نەوەی چوارەمی مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام نرخی جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم 615 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 680 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بووە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3vjkTJG
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە