براندی گرانبەهای Genesis سەر بە کۆمپانیای Hyundai لە ئاهەنگی Shanghai skyline ڕۆژی 29 مانگی ڕابردوو لە چین ژمارەیەکی پێوانەیی بەکارهێنانی درۆن تۆمار دەکات کە 3,281 درۆنە بۆ درووست کردنی لۆگۆی براندەکە لە ئاسماندا، Genesis لەم بارەیەوە دەڵێت ”ئەمە زۆرترین بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان(درۆن)ـە لە یەک کاتدا“
هەروەها Genesis خۆی ڤیدیۆی چۆنێتی درووست بوونی لۆگۆکەی بڵاو کردۆتەوە و شانازی دەکات بەوەی زۆرترین درۆنی لە یەک کاتدا بەکار هێناوە
پێشووتر ئەم ژمارە پێوانەییە بە ناوی کۆمپانیای تەکنەلۆژی Shenzhen Damoda Intelligent Control بوو کە بەکارهێنانی 3,051 درۆن بوو لە یەک کاتدا لە ڕۆژی 20 مانگی 9 ساڵی ڕابردوو و بە ڕای ئێمە کارێکی ناوازەتر بوو لەوەی Genesis، ڕاستە کەمتری تێدا بەکارهێنراوە، بەڵام وەک جوانی جوانترە
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2PDFOaW
via IFTTT