بە فەرمی مۆبایلی Galaxy S20 FE 4G بە چیپسێتی سناپدراگۆن 865 نوێ کرایەوە و نمایش کرا

 

 

بیستمان کە ڕوودەدات، سامسۆنگ چیپسێتی سناپدراگۆن 865 لەسەر هەردوو جۆری مۆبایلی Galaxy S20 FE کە تۆڕی نەوەی چوارەم و پێنجەمن جێگیر دەکات، ئێستاش بوو بە فەرمی و سامسۆنگ نمایشی بۆ جۆری تۆڕی نەوەی چوارەمی مۆبایلەکە بە چیپسێتی سناپدراگۆن 865 کرد

 

بەڵگەکە لە ماڵپەڕی سامسۆنگ لە وڵاتی سویدەوە هاتووە کە بە ژمارە مۆدێلی SM-G780G و بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەبێت و پێدەچێت بەمزووانە بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایتی لێ بەردەست بخرێت

 

ئێستا نرخی جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەمی مۆبایلەکە 700 یۆرۆیە و پێشبینی دەکرێت جۆری تۆڕی نەوەی چوارەمی مۆبایلەکە نرخی 630 یۆرۆ بێت لە ئەڵمانیا، تاکە جیاوازی ئەوەیە جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم مۆدێمی Qualcomm X55 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم نییەتی

 

بۆ تایبەتمەندییەکانی تری مۆبایلەکە، هەمان تایبەتمەندی لە خۆ دەگرێت بۆ نموونە ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینج لە جۆری Amoled و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و بڕوانامەی IP68 و سێ کامێرا لە دواوەیدا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2QKruxF
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە