بە فەرمی مۆبایلی Galaxy M42 5G بە چیپسێتی سناپدراگۆن 750G و زیاترەوە نمایش کرا

 

 

سامسۆنگ بە فەرمی مۆبایلی Galaxy M42 5G لە هیندستان نمایش کرد، یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیاکەیە لە زنجیرەی (M) کە پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم بکات، لە ڕاستیدا ئەمە وەشانی دەستکاری کراوی مۆبایلی Galaxy A42 5Gـیە کە مانگی 12 ساڵی ڕابردوو بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا بەردەست خرا

 

مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجییە لە جۆری Amoled بە ڕوونی 720 * 1600 پێکسڵ و ڕەهەندی 20:9 و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونمادا، دواوەی لە polycarbonate پێک هاتووە کە وەک شووشە دەردەکەوێت و زۆر جوانە

 

چیپسێتی Snapdragon 750G لە خۆ دەگرێت و بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایتە، پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی دەکات و کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 3.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات

 

 

کامێرای سێڵفی ڕوونی 20 مێگاپێکسڵە، هەروەها لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی 48 مێگاپێکسڵە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی لە خۆ دەگرێت

 

 

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 15 وات دەکات، دووانە سیم کاری تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات و دەرچووی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت

 

 

لە ڕۆژی 1 مانگی داهاتوو لە هیندستان بە نرخی 295 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 322 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/32SHzUH
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە