سامسۆنگ جۆرێکی سنووردار کراوی بیستۆکی Galaxy Buds Pro بە ناوی Adidas special edition Buds Pro ڕاگەیاند

 

 

سامسۆنگ بەردەوامە لە ڕێککەوتنی لەگەڵ براندەکانی دیکە بۆ بەرهەم هێنانی جۆرێکی سنووردار کراو یاخوود جۆرێکی تایبەتی بەرهەمەکانی، ئەمجارەش بە هاوبەشی کۆمپانیای بەناوبانگی Adidas جۆرێکی سنووردار کراوی بیستۆکی بێتەلی Galaxy Buds Pro ڕاگەیاندووە، بەڵام بەداخەوە تەنها لە کۆریای باشوور بەردەست دەخرێت

 

 

کەیسی بیستۆکەکە دیزاینی هاوشێوەی کڵاوی classic snapback و لە نێوەوەیدا بیستۆکەکە لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە ڕەنگەکانی ڕەش و سیلڤەر و وەنەوشەیی بەردەست دەبێت، هەروەها لەگەڵ کڕینی کۆبۆنێک بەدەست دەهێنێت بۆ کڕینی جووتێک پێڵاوی براندی Stan Smith

 

 

لە ڕۆژی 7 مانگ بەردەست دەبێت لە کۆریای باشوور و تەنها 6,000 یەکە بەردەست دەخرێت، نرخی 279,000 KRW کە بە نزیکی دەکاتە 250 دۆلاری ئەمریکی دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/39Ij5By
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە